شاومی ئەمڕۆ بەهێزترین مۆبایلی خۆی لە بۆنەیەکی شایستەدا لە چین نمایش کرد. هەروەها بڕیارە هەمان مۆبایل لە ڕۆژی 2ی مانگی داهاتوو بۆ بازاڕەکانی جیهان نمایش بکات. مۆبایلی شاومی 15 ئەڵترا چیپسێتی Snapdragon 8 Elite لەسەر جێگیر کراوە و جۆری بیرگەی UFS 4.1 ـە و جۆری ڕامی LPDDR5X ـە.
پاترییەکی قەبارە 6,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 90 واتی وایەر و 80 واتی بێتەل هەیە. ڕوونمایەکی قەبارە 6.73 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی 3200×1440 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و کۆتا ڕووناکی 3,200 نیت لەسەر جێگیر کراوە.
دەربارەی کامێرا، گۆڕانکاری سەرەکی ئەم مۆبایلە لە هەبوونی کامێرایەکی نوێی دووربینی 200 مێگاپێکسڵییە بۆ 4.3 هێندە نزیککردنەوە. هەر سێ کامێراکەی دیکەی مۆبایلەکە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵییە و لەگەڵ نەوەی پێش خۆی هەندێک گۆڕانکاری بچووکی تێدا کراوە. کامێرای سێڵفیشی 32 مێگاپێکسڵە. بڕوانامەی IP68 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە. نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بۆ بازاڕەکانی چین بریتییە لە 895 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت، هەروەها 960 دۆلارە بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت و 1,070 دۆلارە بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/PioZ0WS
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..