لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا زۆربەی کۆمپانیاکان پەنا دەبەنە ناونانی بەرهەمەکانیان بە پاشگری پرۆ، پڵەس یانیش پرۆ ماکس. کۆمپانیای دێڵیش هەمان ڕێچکەی گرتە بەر و چیتر ناوی XPS، Inspiron، Latitude Precision و OptiPlex بۆ لاپتۆپەکانی بەکارناهێنێت، بەڵکو بۆ سێ ئاستی جیاواز دابەش دەکرێن بەپێی ناوەکانیان، Dell، Dell Pro و Dell Pro Max. هەر یەک لە ئاستەکانیش سێ مۆدێلی جیاوازییان دەبێت، Base، Plus و Premium.
بەم شێوەیە بێت لە داهاتوو لاپتۆپ بە ناوی Dell Pro Max Plus دیدەنی دەکەین. هەروەها لاپتۆپەکانی Dell Pro Premium بە هەردوو قەبارەی 13 و 14 ئینج بەردەست دەبێت و جێی لاپتۆپەکانی Latitude دەگرنەوە. زنجیرەی XPS کە زۆر بەناوبانگ بوو، بە مۆدێلی Dell Premium جێیان دەگیرێتەوە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Bt5mknC
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..