یاسای USB-C بۆ هەموو شتێک، لە ئەوروپا چووە بواری جێبەجێ کردنەوە

بە جێبەجێ کردنی یاسای نوێی یەکێتی ئەوروپا، بارگاویکەرەوە و دەرچەی USB-C بوو بە ستانداردی هاوبەشی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان.

لە ساڵانی ڕابردوودا سەر لێ شێواویەکی زۆر هەبوو لە بواری هەڵبژاردنی وایەر و بارگاوی کەرەوە و هەر ئامێرێک وایەرێکی تایبەتی خۆی هەبوو. بەدرێژایی ئەو ساڵانە، بە مەبەستی ستاندارد بوون و یەکسانیی دەرچەکان، هەندێک دەرچەی وەکو mini USB و micro USB پەرەیان پێدرا و لە کۆتایی دا، USB-C وەکو دەرچەیەکی ستاندارد لەلایەن ئەوروپا جێگیرکرا.

یاساکەی ئەوروپا پەیوەست بوو بە ئەوەی کە دەبێت ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانی وەکو مۆبایل، تابلێت، بیستۆک، کامێرای چاودێری و هتد، لە ئەوروپا خاوەنی دەرچەی USB-C بێت. ئەو یاسایە ساڵی 2022 دەرکرا و هەرچەندە ئەپڵ گوشارێکی زۆری کرد بۆ کەڵک وەرگرتن لە دەرچەی لایتنینگ، بەڵام یاساکە لە 27ی کانونی یەکەمی 2024 چووە بواری جێبەجێ کردنەوە و لەمەودوا دەبێت هەر بەرهەمێکی ئەلیکترۆنی لە ئەوروپا کەڵک لە دەرچەی USB-C وەربگرێت، ئەگەرنا مۆڵەتی فرۆشتن بە بەرهەمەکە نادرێت. یاساکە لاپتۆپەکانیش دەگرێتەوە، بەڵام ئەوان تاوەکو 2026 مۆڵەتیان هەیە بۆ گۆڕینی دەرچەکانیان.

دەرکردنی ئەو یاسایە لەلایەن ئەوروپاوە چەند خاڵێکی ئەرێنی هەیە لەوانە:

  • کەمبوونەوەی زبڵ و خاشاکی ئەلیکترۆنی
  • پاراستنی زیاتری ژینگە
  • گەشانەوەی ئابووری
  • یەکسان و ستاندارد بوونی دەرچەکان
  • کەم کردنەوەی کۆی خەرجییەکان


from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/J9dnfqL
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە