ئەیسەر لاپتۆپە زۆر تەنکەکانی Swift Go 16 و Swift Go 14 Ai Copilot Plus بە چیپسێتەکان AMD نوێ کردەوە. هەردوو جۆرەکە بە چیپسێتی AMD Ryzen AI 7 350 بەردەست دەبن. چیپسێتەکە 8 ناووک و لە خۆ دەگرن بە خێرایی 5 گێگاهێرتز.
بە بژاردەی ڕوونمای OLED و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز یان جۆری IPS تەچ بوونی دەبێت. بە ڕامی 32 گێگابایت لە جۆری DDR5X هەیە لەگەڵ وێبکامی 2k. جۆری 14 ئینج پاترییەکەی بەرگەی 18 کاتژمێر لە کارپێکردنی ڤیدیۆ دەگرێت (جۆری 16 ئینج بەرگەی 18 کاتژمێر دەگرێت).
جۆری 14 ئینج بە نرخی دەستپێکی 899 دۆلارە و لە مانگی پێنجی ئەمساڵ بەردەست دەبێت، هەروەها جۆری 16 ئینج بە نرخی دەستپێکی 949 دۆلار و لە مانگی چوار بەردەست دەبێت.
ئەیسەر دوو لاپتۆپی دیکەشی نوێ کردەوە کە پاشگری AI لە خۆ ناگرن، بە پرۆسێسەری Intel Core Ultra 9 285H و گرافیکی Intel Arc لە خۆ دەگرن.
لاپتۆپی Acer Vero 16 نوێ کردەوە، کە زۆربەی لاشەکەی لە ماددەی دووبارە بەکارهاتوو دروست کراوە. بە پرۆسێسەری Intel Core Ultra 7 255H و گرافیکی Intel Arc لە خۆ دەگرێت. بە نرخی دەستپێکی 799 دۆلار لە مانگی چوار بەردەست دەبێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/H2ZbV5l
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..