دەنگۆکان ڕاست بوون، مایکرۆسۆفت ئەمڕۆ هەردوو لاپتۆپی Surface Pro 11 و Surface Laptop 7 بە پرۆسێسەری ئێنتێڵ نمایش کرد. هەردوو لاپتۆپەکە Copilot Plus PC ـن و پشتگیری زیرەکی دەستکرد دەکەن. لاپتۆپی Surface Laptop 7 بە پرۆسێسەری ئێنتێڵ بەهێز کراو نرخی دەستپێکی 1,499 دۆلارە کە 500 دۆلار لە وەشانی کواڵکۆم گرانترە. بە دوو قەبارەی جیاوازی 13.8 ئینج و 15 ئینج بەردەست دەبێت، هەروەها هەردووکیان بە پرۆسێسەری Core Ultra 5 و Ultra 7 بەردەست دەبن. بژاردەی ڕامی تاوەکو 32 گێگابایت و بیرگەی تاوەکو 1 تێرابایت بەردەست دەبێت. بە پێی وتەی مایکرۆسۆفت، پاتری بژاردەی 15 ئینج بەرگەی 14 کاتژمێر کار کردن و بژاردەی 13.8 ئینج بەرگەی 12 کاتژمێر کار کردن دەگرێت.
دەربارەی دەرچەکان، دەرچەی USB-A 3.2 لە جیاتی USB-A 3.1 لە خۆ ئەگرێت. هەروەها دوو دەرچەی USB-C 4 / Thunderbolt 4 و Surface Connect و هێدفۆن جاکی هەیە. جۆری Surface Pro 11 زۆر لە وەشانی کواڵکۆم دەچێت، بەڵام نرخی دەستپێکی 1,499 دۆلارە لە جیاتی 999 دۆلاری کواڵکۆم. دەتوانیت ڕوونمای LCD یان OLED هەڵبژێریت و بە پرۆسێسەرەکانی Core Ultra 5 or Ultra 7 و ڕامی تاوەکو 32 گێگابایت و بیرگەی تاوەکو 1 تێرابایت بەردەست دەبێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/I10Cpco
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..