بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئینڤیدیا لە کۆنگرەی CES زنجیرە گرافیک کاردی RTX 50 نمایش کرد، کە لە چوار مۆدێل پێکدێن. RTX 5090 بە نرخی 1,999 دۆلار، RTX 5080 بە نرخی 999 دۆلار، هەروەها RTX 5070 و RTX 5070 Ti بە نرخی 549 و 749 دۆلار. هەردوو مۆدێلی RTX 5090 و RTX 5080 لە کۆتایی ئەم مانگە بەردەست دەبن و دوو مۆدێلەکەی دیکە لە مانگی داهاتوو.
گرافیک کاردەکان دوو پانکە بۆ فێنکردنەوە و ژووری هەڵمین ڕامی GDDR7 و دەرچەی PCIe Gen 5 و DisplayPort 2.1b لە خۆ دەگرن.
جۆری RTX 5090 Founders Edition قەبارەی بچووکە و لە ناو کەیسە بچووکەکان جێگای دەبێتەوە، هەورەها ڕامی 32 گێگابایتە لە 21,760 ناووکی CUDA لە خۆ دەگرێت. ئینڤیدیا دەڵێت دوو هێندە لە RTX 4090 خێراترە، بەڵام ئەم خێرایەش لەسەر حسابی بەکارهێنانی وزەی زیاتر دێت، کە 100 وات وزەی زیاتری دەوێت لە نەوەی ڕابردووی کە 575 واتە.
گرافیک کاردی RTX 5080 دوو هێندەی نەوەی پێشووتری خێراترە، ڕامی 16 گێگابایتە لە جۆری GDDR7 و 10,752 ناووکی CUDA لە خۆ دەگرێت. هەروەها پێویستی بە 360 وات لە وزە دەبێت بۆ کارپێکردن.
ئینڤیدیا هەردوو گرافیک کاردی RTX 5070 و RTX 5070 Ti نمایش کرد. گرافیک کاردی RTX 5070 Ti، ڕامی 16 گێگابایتە لە جۆری GDDR7 و 8,960 ناووکی CUDA لە خۆ دەگرێت. هەروەها پێویستی بە 360 وات لە وزە دەبێت بۆ کارپێکردن. گرافیک کاردی 5070 ڕامی 12 گێگابایتە لە جۆری GDDR7 و 6,144 ناووکی CUDA لە خۆ دەگرێت. هەروەها پێویستی بە 250 وات لە وزە دەبێت بۆ کارپێکردن.
هەردوو گرافیک کاردەکە دوو هێندە بەروارد بە نەوەی پێشووتریان خێراترن، بە پێی وتەی ئینڤیدیا RTX 5070 هەمان هێز و توانای RTX 4090، بەڵام بە نرخی 549 دۆلار، بەهۆی تەکنەلۆژیای DLSS 4.
هەروەها زنجیرە گرافیک کاردەکە بۆ لاپتۆپەکانیش نمایش کران، RTX 5090 بە ڕامی 24 گێگابایت و RTX 5080 ڕامی 16 گێگابایت دەبێت و RTX 5070 Ti بە ڕامی 12 گێگابایت و RTX 5070 ڕامی تەنها 8 گێگابایت دەبێت لە جۆری GDDR7. ئەو لاپتۆپانەی کە گرافیک کاردەکانیان لەسەر جێگیر کراوە لە مانگی سێ بەردەست دەبن.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/ukg4cQp
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..