لاپتۆپی ROG Strix Scar بە RGB زیاترەوە نمایش کرا

ئەیسووس لاپتۆپی ROG Strix Scar نوێ کردەوە، کە لە هەر چوار لاوە RGB لە خۆ دەگرێت. لەگەڵ بوونی LED کە دەتوانیت بە ئارەزووی خۆت دەستکاری بکەیت لە ڕێگەی ئەپی تایبەت بەخۆی.

بە هەردوو قەبارەی 16 و 18 ئینج بەردەست دەبن، بژارەی چیپسێتی تاکو Intel Core Ultra 9 275HX و گرافیک کاردی تاکو RTX 5090 بوونیان دەبێت. هەروەها بە ڕامی تاکو 64 گێگابایت لە جۆری DDR5 و بیرگەی 2 تێرابایت لە جۆری PCIe Gen4 SSD لێ بەردەست دەخرێت.

ڕوونماکانیان لە جۆری mini-LED و ڕوونی 2.5K و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 240 هێرتزە و ڕووناکی دەگاتە 1,200 نیت. هەروەها دوو دەرچەی Thunderbolt 5 لە خۆ دەگرن. نرخی لاپتۆپەکان لە 2,599 دۆلارەوە دەست پێ دکات و لە سەرەتایی مانگی داهاتوو بەردەست دەبن.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/XwRxAGM
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە