شاومی ساڵی نوێ بە نمایش کردنی مۆبایلی Redmi Turbo 4 دەست پێکرد. یەکەم مۆبایلە کە چیپسێتی Dimensity 8400 Ultra لەسەر جێگیر کراوە، کە وەشانێکی دەستکاری کراوی Dimensity 8400.
ڕوونماکەی لە جۆری OLED و قەبارەی 6.7 ئینجە و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و ڕوونی 1220p و ڕووناکی تاکو 3,200 نیتە. کامێرای سێڵفی ڕوونی 20 مێگاپیسکڵە لە چاڵی ڕوونما جێگیر کراوە.
کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیسکڵە بە هەستەوەری Sony LYT-600 و کامێرای گۆشە فراوان ڕوونی 8 مێگاپیکسڵە. کار بە ڕووکاری HyperOS 2 بنچینە لەسەر ئەندرۆید 15 دەکات. پاترییەکەی قەبارەی 6,550 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 90 وات.
نرخی دەستپێکی بریتییە لە 273 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت و نرخی 342 دۆلارە بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/sfpN1ki
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..