شاومی ئەمڕۆ زنجیرە مۆبایلی Poco X7 نمایش کرد کە لە دوو مۆدێل پێکدێت، جۆری ئاسایی و جۆری پرۆ. کامێرای 50 مێگاپیکسڵی لە خۆ دەگرن و نرخییان زۆر گونجاوە.
Poco X7 Pro
مۆبایلەکە وەشانی جیهانی Redmi Turbo 4، بەڵام بە هەندێ گۆڕانکارییەوە. چیپسێتی Dimensity 8400 لەسەر جێگیر کراوە و ڕوونماکەی قەبارەی 6.67 ئینجە و لە جۆری AMOLED و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و ڕووناکی تاوەکو 3,200 نیتە و بە پارێزەری Gorilla Glass Victus 2 ڕووپۆش کراوە.
کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیسکڵە بە هەستەوەری IMX882 و کامێرای گۆشە فراوان ڕوونی 8 مێگاپیسکڵ و کامێرای سێڵفییەکەشی ڕوونی 20 مێگاپیکسڵە. پاترییەکەی قەبارەی 6,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 90 وات.
بە ڕووکاری HyperOS 2 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 15 کار دەکات. هەندێک لە تایبەتمەندی ژیری دەستکردی هەیە، وەک، لابردنی تەنە نەخوازراوەکان، گەورەکردنی وێنەکان (Image Expansion)، دروست کردنی دەق و پوخت کردنەوە و زۆر زیاتر. هەروەها بڕوانامەی IP68 هەیە بۆ دژە خۆڵ و تۆز و ئاو.
نرخی دەستپێکی بریتییە لە 299 دۆلارە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 349 دۆلارە بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت. (ئەمە نرخی بازاڕەکانی جیهانە، تاکو ئێستا نازانین نرخەکان لە بازاڕەکانی کوردستان و عێراق جیاواز دەبن یان نا؟ لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەزانین.)
Poco X7
چیپسێتی Dimensity 7300 Ultra لەسەر جێگیر کراوە و هەمان تایبەتمەندی ڕوونمای جۆری پرۆی هەیە، بەڵام بە پارێزەری Gorilla Glass 7i ڕووپۆش کراوە و ڕووناکی دەگاتە 3,000 نیت. سێ کامێرا لە خۆ دەگرێت لە بەشی پشتەوەی، سەرەکی بە ڕوونی 50 مێگاپیسکڵ و گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپیسکڵ و ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپیکسڵ. هەروەها کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 20 مێگاپیسکڵ.
پاترییەکەی قەبارەی 5,110 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 45 وات. بڕوانامەی IP68 هەیە بۆ دژە خۆڵ و تۆز و ئاو. کار بە ڕووکاری HyperOS 2 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 15 دەکات، بەڵام هیچ تایبەتمەندییەکی ژیری دەستکرد لە خۆ ناگرێت.
نرخی دەستپێکی بریتییە لە 249 دۆلارە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 299 دۆلارە بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت. (ئەمە نرخی بازاڕەکانی جیهانە، تاکو ئێستا نازانین نرخەکان لە بازاڕەکانی کوردستان و عێراق جیاواز دەبن یان نا؟ لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەزانین.)
وەشانی سنوورداری Iron Man مۆبایەلەکەش نمایش کرا، کە لە جۆری پرۆیە و ئێکسسوارات و کەیبڵ و کەڤەرەکەی جیاوازە لە وەشانە ئاساییەکە، تەنها بە بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بەردەست دەبێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/QlLOzcm
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..