هەرچەند ڕۆژێک لە دوای ئەوەی ئێڵ جی مۆنیتەرەکانی بۆ کۆنگرەی CES 2025 نوێ کردەوە، سامسۆنگیش پێنج مۆنیتەری نوێ کردەوە. لە ڕووی تایبەتمەندییەوە، سەرنج ڕاکێشترین مۆدێل Odyssey OLED G81SF. کە قەبارەی 27 ئینجە و ڕوونی 4K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 240 هێرتزە. هەروەها خێرای وەڵامدانەوەی 0.03ms و باشترین جۆری پانێڵی OLED بۆ بەکارهاتووە.
مۆدێلی Odyssey G60SF تایبەتمەندییەکانی سەرسامکەرن، بەهەمان قەبارە بەردەست دەبێت، بەڵام ڕوونی 2k و تێکڕای نوێ بوونەوەی 500 هێرتزە. سامسۆنگ مۆدێلی Odyssey 3D نوێ کردەوە، کە لە ساڵی ڕابردوو لە کۆنگرەی CES 2024 بۆ یەکەمین جار نمایشی کرد. مۆنیتەرەکە ڕێگەت پێ دەدات یارییەکان بە شێوەی سێ ڕەهەندی ئەنجام بدەیت لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای eye-tracking، مۆنیتەرەکە توانای ئەوەی هەیە وێنە و ڤیدیۆی دوو دووری (2D) بگۆڕێت بە سێ دووری (3D) بە بێ ئەوەی پێویست بە چاویلکە ببێت. قەبارەی 27 نینج دەبێت و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 165 هێرتزە.
دوو مۆدێلی دیکەشی نوێکردەوە لە زنجیرەی SmartMonitor کە تایبەت نییە بە یاری کردن، مۆدێلی M9 کە هەندێک لە تایبەتمەندی ژیری دەستکردیش لە خۆ دەگرێت، وەک AI Picture Optimizer کە شیکار بۆ وێنە و ڤیدیۆکان دەکات و بە باشترین شێوە ڕێکخستنی بۆ دەکات پیشانی بدات. هەروەها تایبەتمەندی AI Upscaling Pro بۆ بەرزکردنەوەی ڕوونی وێنە و ڤیدیۆکان بۆ 4k. ڕوونی 4k و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 165 هێرتزە.
هەروەها مۆنیتەری 37 ئینجی ViewInfinity نوێ کردەوە. ئامێری KVM Switch تێدایە، کە دەتوانیت ئامێرەکان بە خێرایی 90 وات بارگاوی بکەیتەوە، ڕوونی 4k و لە جۆری LCD و ڕووناکی دەگاتە 350. نیت.
نرخ و کاتی بەردەست بوونی هەموو مۆنیتەرەکان لە کۆنگرەی CES 2025 ئاشکرا دەکرێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/4iZwXIr
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..