کۆمپانیای Nothing لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو چەند وێنە و ڤیدیۆیەکی بڵاو کردەوە کە بەرهەمێکی نوێ لە ڕۆژی 4 مانگی سێ نمایش دەکەن. هەندێ لە دەنگۆکان باسییان لەوە دەکرد کە زنجیرە مۆبایلی Nothing Phone (3a). وە ئەمڕۆ کۆمپانیاکە بە فەرمی ڕایگەیاند کە زنجیرە مۆبایلی Nothing Phone (3a) لە مانگی سێ نمایش دەکەن.
تاکو ئێستا دیزاینی هیچ یەک لە مۆبایلەکان نازانین، بەڵام بەپێی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی کە بڵاو کراونەتەوە بەکارهێنەرێک لە تۆڕی ئێکس دیزاینێکی پێشبینیکراوی بڵاو کردەوە، کە زۆر لە نەوەی پێشووتری مۆبایلەکە دەچێت و هەروەها کامێراکانی هەروەکو مۆبایلەکانی پیسکڵی گووگڵە و هێشتا ڕووناکی Gylph LED لە خۆآ دەگرێت.
بە پێی دواین هەواڵە دزەپێکراوەکان بێت، جۆری ئاسایی زنجیرەکە ڕوونماکەی قەبارەی 6.8 ئینجە و لە جۆری AMOLED و ڕوونی +FHD دەبێت. چیپسێتی Snapdragon 7s Gen 3 لە خۆ دەگرێت. کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیسکڵ دەبێت و کامێرای گۆشە فراوان ڕوونی 8 مێگاپیسکڵ و هەروەها کامێرای تێلەفۆتۆ بۆ یەکەمین جار لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 50 مێگاپیسکڵ. پاترییەکەی قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر \کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 45 وات.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/fTRN4pW
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..