هەرسێ کۆمپانیای سامسۆنگ، MSI و ئەیسووس مۆنیتەری QD-OLED بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 240 هێرتز و ڕوونی 4k و قەبارەی 27 ئینجییان نمایش کرد.
هەرسێ مۆنیتەرەکە نەوەی نوێی پانێڵی QD-Panel سامسۆنگ بەکار دەهێنن. هەردوو مۆنیتەرەکەی MSI و ئەیسووس دەرچەی DisplayPort 2.1a لە خۆ دەگرن کە توانای گواستنەوەی داتایان 80Gbps هەیە و هەردوو مۆنیتەرەکەی MSI و ئەیسووس پشتگیری لە DisplayHDR True Black 400 دەکەن.
هەروەها مۆنیتەرەکەی ئەیسووس پشتگیری لە Dolby Vision HDR دەکات. مۆنیتەرەکان خێرای وەڵامدانەوەیان 0.03ms و چری پیسکڵ 160 پیکسڵە لە هەر ئینجێک. تاکو ئێستا هیچ یەک لە مۆنیتەرەکان نرخ و کاتی بڵاو کردنەوەیان ئاشکرا نەکراوە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/JlGgqwE
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..