مۆتۆڕۆلا بەناوبانگترین زنجیرە مۆبایلی ئاست مامناوەندی نوێ کردەوە، Moto G 2025 کە لە دوو مۆبایل پێکدێت، Moto G 2025 و Moto G Power 2025.
مۆبایلی Moto G 2025 ڕوونماکەی 6.7 ئینجە و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و ڕووناکی کۆتایی 1,000 نیتە و بە پارێزەری Gorilla Glass 3 ڕووپۆش کراوە. کامێرای سەرەکی 50 مێگاپیکسڵە و کامێرای ماکرۆ ڕوونی 2 مێگاپیکسڵە. هەروەها کامێرای سێڵفییەکەی 16 مێگاپیکسڵە. پاترییەکەی قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 30 وات و چیپسێتی Dimensity 6300 لەسەر جێگیر کراوە. نرخی دەستپێکی بریتییە لە 199 دۆلار.
مۆبایلی Moto G Power 2025 ڕوونماکەی 6.8 ئینجە و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە، ڕووناکی دەگاتە 1,000 نیت و بە پارێزەری Gorilla Glass 5 ڕووپۆش کراوە. کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیکسڵە و پشتگیری لە دژە لەرزین (OIS) دەکات، کامێرای گۆشەفراوان بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵی و کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 16 مێگاپیکسڵ لە خۆ دەگرێت. پاترییەکەی قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 30 واتی وایەر و 15 واتی بێتەل.
بڕوانامەی IP69 و IP68 هەیە بۆ دژە خۆڵ و تۆز و ئاو. نرخی دەستپێکی بریتییە لە 299 دۆلار.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/1xpGzrO
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..