ئێڵ جی وەکو جارەکانی دی زنجیرە لاپتۆپەکانی Gram نوێ کردەوە پێش کۆنگرەی CES. زنجیرەکە لە چوار مۆدێلی جیاواز پێکدێت، دوو جۆری پرۆ و جۆرێکی 2in1 و جۆرێکی ئاسایی.
بەهێزترین مۆدێل زنجیرە پرۆسێسەری Intel Core H-Series (Arrow Lake) لەسەر جێگیر کراوە کە کاری قورسیان پێ دەکرێت، مۆدێلەکەی دیکە زنجیرە پرۆسێسەری Intel Core V-Series (Lunar Lake) لەسەر جێگیر کراوە کە زیاتر تایبەتە بە ژیری دەستکرد و بڕوانامەی Copilot+ PC و هەموو تایبەتمەندییەکانی دیکەی ژیری دەستکردی مایکرۆسۆفتی هەیە.
جگە لەوەش هەموو لاپتۆپەکان تایبەتمەندی ژیری دەستکردی تایبەت بە ئێڵ جیش لە خۆ دەگرن (جگە لە جۆری ئاسایی)، کە دەبنە دوو جۆر، هەندێکییان بە شێوەی دەرهێڵ (Offline) کار دەکەن، وەک چاتبۆتی EXAONE و Time Travel کە هاوشێوەی تایبەتمەندی Recall مایکرۆسۆفتە. هەروەها هەندێکی دیکەیان پێویستت بە ئینتەرنێت دەبێت بۆ کار پێکردنی، وەک Gram Chat Cloud کە بە مۆدێلی GPT-o4 بەهێز کراوە.
هەردوو جۆری پرۆ بە قەبارەی 17 ئینج و 16 ئینج بە ڕوونی 2,560*1600 پیکسڵ بەردەست دەبن. تێکڕای نوێ بوونەوەیان 144 هێرتزە و بە ڕامی تاکو 32 گێگابایت بیرگەی 2 تێرابایت لە جۆری SSD لە خۆ دەگرن.
جۆری Arrow Lake گرافیک کاردی RTX 4050 لەسەر جێگیر کراوە، هەروەها جۆری Lunar Lake گرافیک کاردی ناوەکی ئینتێڵ لە خۆ دەگرن. جۆری 2in1، بە دوو بژاردەی ڕوونما بەردەست دەبێت، یەکێکیان ڕوونماکەی 16 ئینجە و ڕوونی 2,880*1,800 پیکسڵە و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە لە جۆری OLED، ئەوی دیکە ڕوونماکەی لە جۆری LCD و ڕوونی 2,560*1,600 پیکسڵە و تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتزە.
جۆری ئاسایی، ڕوونماکەی لە جۆری LCD و ڕوونی 1,920*1,080 پیکسڵە و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 60 هێرتزە و قەبارەی 15.6 ئینجە. بە پرۆسێسەری Intel Core i5 و گرافیکی ناوەکی کار دەکات، بە ڕامی تاکو 16 گێگابایت بەردەست دەبێت.
ئێڵ جی کات بەردەست بوون و نرخی هیچ یەک لە لاپتۆپەکانی ئاشکرا نەکردووە تاکو ئێستا.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/98U7bDY
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..