زنجیرە مۆبایلی Galaxy S25 نمایش کرا

لە دوای چەند مانگێک لە هەواڵی دزە پێکرا، دەنگۆ، ڤیدیۆ و وێنەی مۆبایلەکان، سامسۆنگ لە کۆتاییدا زنجیرە مۆبایلی Galaxy S25 نمایش کرد.

:Galaxy S25 Ultra

ڕوونمای مۆبایلەکە گەورەترە و ئێستا قەبارەی 6.8 ئینجە لە جۆری LTPO ‏2X ‏Dynamic AMOLED و بە ڕوونی QHD+ و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز. ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 2,600 نیتە و پشتگیری لە +HDR10 دەکات.

باشترینەکەی سامسۆنگ بۆ ئەمساڵیش کامێراکانی هەمان تایبەتمەندییەکانی نەوەی پێشووتری دەبێت بە گشتی، کامێرای سەرەکی ڕوونی 200 مێگاپیسکڵە توانای دوو هێندە نزیککردنەوەی جۆری in-sensor هەیە بەبێ لەدەستدانی ڕوونی و کامێرای Periscope بە ڕوونی 50 مێگاپیسکڵ توانای پێنج هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە بەبێ لە دەستدانی ڕوونی و کامێرای تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 10 مێگاپیسکڵ توانای سێ هێندە نزیککردنەوەی جۆره ئۆپتیکاڵی هەیە بەبێ لە دەستدانی ڕوونی، تاکە گۆڕانکاری لە کامێرا گۆشەفراوانەکەی کراوە، لە 12 مێگاپیسکڵەوە بەرزکراوەتەوە بۆ 50 مێگاپیسکڵ و کامێرای سێڵفییەکەشی هەروەکو خۆی ماوەتەوە کە 12 مێگاپیسکڵە، بەڵام توانای هەیە وێنەی مرۆڤ بە وردەکاری زیاتر بچرکێنێت.

کامێراکەی توانای هەیە ڤیدیۆی شەوان باشتر تۆمار بکات و هەروەها دەتوانیت بە شێوەیەکی پێشکەوتوو کۆنترۆڵی دەنگی ژاوە ژاو دەنگە نەخوازراوەکان بکەیت.

قەبارەی پاترییەکەی هەر 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە سەڕەرای ئەوەی زۆر مۆبایلی دیکە دیدەنی دەکەین لەم ڕۆژانەدا کە پاتری زۆر گەورەتریان بۆ بەکارهاتووە بەهۆی ئەوەی لە جۆری Silicon Carbonـن. پشتگیری لە بارگاوی کردنەوەی 45 واتی وایەر و 25 واتی بێتەل دەکات.

چیپسێتی Snapdragon 8 Elite (for Galaxy) لەسەر جێگیر کراوە کە هێز و توانای زیاترە لە جۆری ئاسایی چیپسێتەکە.

مۆبایلەکە لە کوردستان نرخی 1,790,000 دینارە بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 12 گێگابایت و ئێستا داواکاری پێش وەختەی بەردەستە لە ڕێگەی بریکاری بەرهەمەکانی سامسۆنگ، کۆمپانیای عین الفهد. 

Galaxy S25+ and Galaxy S25

قەبارەی ڕوونمای جۆری ئاسایی و پڵەس گۆڕانکارییان بەسەردا نەهاتووە هەروەکو نەوەی پێشووتریانن، 6.2 ئینج و 6.7 ئینج. لە جۆری LTPO ‏2X ‏Dynamic AMOLED و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز. ڕووناکی کۆتاییان دەگاتە 2,600 نیت و پشتگیری لە +HDR10 دەکەن. جۆری ئاسایی ڕوونی +FHD و جۆری پڵەس 2K.

لە ڕووی کامێراوە هەردوو مۆبایلەکە تایبەتمەندیەکانیان هاوشێوەن، کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیسکڵە و توانای دوو هێندە نزیککردنەوەی جۆری in-sensor هەیە بەبێ لەدەستدانی ڕوونی. کامێرای زووم بە ڕوونی 10 مێگاپیکسڵ لە خۆ دەگرن و توانای سێ هێندە نزیککردنەوەیان هەیە بەبێ لە دەست دانی ڕوونی و کامێرایەکی گۆشەفراوانی 12 مێگاپیکسڵی لە خۆ دەگرن. هەروەها کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 12 مێگاپیکسڵ.

چیپسێتی Snapdragon 8 Elite (for Galaxy) لەسەر جێگیر کراوە کە هێز و توانای زیاترە لە جۆری ئاسایی چیپسێتەکە.

جۆری پڵەس قەبارەی پاترییەکەی 4,900 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە و جۆری ئاسایی قەبارەی پاترییەکەی 4,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە، هەردوو مۆبایلەکە پشتگیری لە بارگاوی کردنەوەی 45 واتی وایەر و 25 واتی بێتەل دەکەن.

جۆری پڵەس لە کوردستان نرخی 1,350,000 دینارە بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت و ئێستا داواکاری پێش وەختەی بەردەستە لە ڕێگەی بریکاری بەرهەمەکانی سامسۆنگ، کۆمپانیای عین الفهد.

جۆری ئاسایی لە کوردستان نرخی 1,110,00 دینارە بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت و ئێستا داواکاری پێش وەختەی بەردەستە لە ڕێگەی بریکاری بەرهەمەکانی سامسۆنگ، کۆمپانیای عین الفهد.

Galaxy AI

سامسۆنگ ژیرییە دەستکردەکەی زیاتر و زیاتر دەوڵەمەند دەکات، ئێستا Gemini دەتوانێت لەگەڵ ئەپەکانی لایەنی یەکەم کار بکات هەروەکو یاریدەریدی کەسی Google Assistant، بۆ نموونە دەتوانیت داوا لێبکەیت بۆ ئەوەی ناوەڕۆکی ڕوونماکەت بۆ بخوێنێتەوە لە ئەپی یوتیوب دواتریش تێبینییەکانت لە ئەپی Samsung Notes بنووسیت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/fVZcg65
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە