چیرۆکی تەواوی ئەژدیهاکەی چین DeepSeek بخوێنەوە + زانیاری سەرسوڕهێنەر

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژیری دەستکردی چینی ناوسراو بە DeepSeek و لەناوخۆشماندا بە بەئەژدیهاکەی چین ناسراوە، بە بەخێرایی سەرەنجی جیهانی بۆلای خۆی ڕاکێشا و چووە یەکەمی ڕیزبەندی پڕداگیراوترین ئەپەکانی ئەپ ستۆری ئەپڵ و پلەی ستۆری گووگڵەوە کە بەخێرایی سەرەنجی وەبەرهێنەرانی بوارەکەی بەلای خۆ ڕاکێشا و کاریگەری لە پشکی کۆمپانیا دیارەکانی وەکو ئینڤیدیا کرد.

نوێترین مۆدێلی بەناوی R1 لە 20ی ئەم مانگە بڵاوکرایەوە و ئەم مۆدێلەی بەخێرایی سەرەنجی شارەزایانی بوارەکەی ڕاکێشا کە دواتر بووە هۆی سەرەنج ڕاکێشانی تەواوی بوارەکە و تەنانەت جیهانیش.

ئەوەی زۆر سەرەنج ڕاکێشە سەبارەت بەم ژیری دەستکردە تێچووەکەیەتی، کە کۆمپانیا دەڵێت بە نرخێکی زۆر زۆر کەمتر لە هاوشێوەکانیان کاری تێدا کراوە و تێچوویەکی زۆر کەمتری هەبووە لەچاو مۆدێلەکانی تری وەکو ئەوانەی Open AI.

کەواتە DeepSeek چییە؟

ناوی ژیری دەستکردێکە کە خۆڕاییە و زۆر زۆر لە چات جی پی تی ئۆپن ئەی ئای دەچێت. دەگوترێت لە ئێستادا هێز و تواناکەی لە ئاستی مۆدێڵی o1ی ئۆپن ئەی ئای دایە کە زۆر بە وردی بیردەکاتەوە و نزیکە لە بیرکردنەوەی مرۆڤ. ئەم ژیری دەستکردە وەها ڕاهێنانی پێکراوە کە خۆی بەدووربگرێت لە بابەتی سیاسی و بۆ نمونەکە کە پرسیاری لەبارەی ڕووداوی شەقامی Tiananmenی ٤ی ٦ی ١٩٨٨ لێ بکەیت، ئەوا خۆی بەدوور دەگرێت لە پێدانی وردەکاری لەبارەی ئەم ڕووداوەوە.

دیپسیک بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم ژیری دەستکردەی بە تێچوویەکی کەم ڕاهێنان پێکردووە و بە ٦ ملیۆن دۆلار دەیخەمڵێنێت، ئەمە لەبەرامبەردا ئۆپن ئەی ئای پێویستی بە سەروی ١٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.

دەگوترێت دامەزرێنەری ئەم ژیری دەستکردە کۆگایەکی گەورەی لە چیپی Nvidia A100 دروستکردووە و ژمارەیەکی زۆری لێ کۆکردوونەتەوە  و نزیکی ٥٥ هەزار بووە تا پێش قەدەغەکردنیان لە مانگی ٩ی ٢٠٢٢. دواتر هەموو ئەمانەی کۆکردووەتەوە و لەگەڵ چەندین چیپی تر توانیویەتی ڕاهێنان بە مۆدێلەکەی دیپسیک بکات.

بەهۆی ئەم دانگدانەوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، ڕووبەڕووی هێرشی ئەلیکترۆنی زۆر بۆیەوە و بۆ ماوەیەکی کاتی تۆماربوون وەستا و تەنانەت توشی وەستانیش هات.

کێ لە پشتی DeepSeekـە؟

دیپسیک لە مانگی ١٢ی ٢٠٢٣ لەلایەن Liang Wenfeng دامەزرا و ساڵی دواتر یەکەم مۆدێلی ژیری دەستکردی خۆی بەردەست کرد. زانیاری زۆر لەبارەی دامەزرێنەرەکەیەوە نییە، تەنها ئەوە نەبیت لیانگ دەرچووی زانکۆی Zhejiang و تایبەتمەندە لە بواری ئەندازیاری ئەلیکترۆنی و زانستی کۆمپیوتەردا.

ناوبراو لەم دواییانە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی چین، لی کیانگ، لە کۆبوونەوەیەک بینراوە کە تێیدا باس لە بەرەوپێشچوونی ژیری دەستکردی دیپسیک کراوە و بەتایبەتیش دەرکەوتنی لە پیشەسازی ژیری دەستکردا. هەروەها لیانگ شارەزایی باشی لە دارایی هەیە و تەنانەت بەڕێوەبەری جێبەجێکاری High-Flyerـە کە ژیری دەستکرد بەکاردەهێنێت بۆ شیکردنەوەی داتای دارایی و بڕیاری دروست لەم بارەیەوە.

پرسیاری ئەوەی لێکراوە کە بۆچی مۆدێلی دیپسیک بووە هۆی جێگەی سەرسوڕمانی زۆربەی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان، لە وەڵامدا گوتی:

سەرچاوەی سەرسوڕمانیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کۆمپانیایەکی چینی وەکو داهێنەر هاتۆتە ناو یاریەکە نەک وەکو تەنها شوێنکەوتووێک کە زۆربەی کۆمپانیا چیینیەکان بەم شێوەیەن (واتا شوێنکەوتەن نەک داهێنەر).

بە کورتی دیپسیک سەلماندی کە مۆدێلەکانی ژیری دەستکرد پێویستیان بە بەهێزترین و نوێترین تەکنەلۆژیاکان نییە، بەڵکو بە تەکنەلۆژیایەکی کەمیش بێت هێشتا دەکرێت پەرەیان پێ بدرێت و ڕاهێنانیان پێ بکرێت.

جێگەی باسە، بەهۆی دەرکەوتنی دیپسیک و دەنگدانەوەکەی، کۆمپانیای ئێنڤیدیا گورزێکی باشی بەرکەوت و بۆ ماوەیەک ڕێژەی پشکەکانی بە ١٧% دابەزی و دواتر بە ڕێژەی ٤% پشکەکانی بەرزبۆیەوە. ئەم بەرکەوتنەی ئێنڤیدیا وای کرد بۆ ئەم ماوەیە بچێتە پلەی سێیەم لە بەهادارترین کۆمپانیاکان و بچێتە دوای ئەپڵ و مایکڕۆسۆفت.

ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە، دیپسیک کۆمپانیایەکی تایبەتە و پشکەکانی لە هیچ شوێنێک بەردەست نین و کەس ناتوانێت پشکی بکرێت.

بەپێی میدیا چینییەکان، وۆڵ ستریت و کۆمپانیاکانی سیلیکۆن ڤالی ئەم ماوەیە خەویان لێ زڕابوو بەهۆی دیپسیکەوە کە بووە هۆی سەروژێرکردنی بازاڕی بۆرسەی ئەمەریکی.

ئەگەر دەتەوێت ژیری دەستکردی دیپسیک بەکاربهێنیت؟

لەم لینکەوە لە ڕێگەی وێبگەڕ (براوزەر) بچۆ ژوورەوە و بەکاری بهێنە:

https://chat.deepseek.com

یان ئەپەکەیان بۆ مۆبایل دابگرە:

  • DeepSeek
    دابەزاندن
  • DeepSeek
    دابەزاندن
  •  



    from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Y6LpxlP
    via IFTTT

    إرسال تعليق

    0 تعليقات

    x
    چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

    هەڵۆ سەلمان
    سەبسکرایبم بکە