سۆنی پەرەپێدانی دوو یاری دیکەی سەرهێڵی ڕاگرت

ڕۆژنامەنووس لە پێگەی بلومێرگ، جەیسن شرایەر، ڕایگەیاند سۆنی پەرەپێدانی دوو یاری دیکەی سەرهێڵ (Live Service) ڕاگرتووە کە هەردوو ستودیۆی Bluepoint و Bend Studio کارییان لەسەر دەکرد.

شرایەر زانیاری وردی لەسەر یارییەکان باس نەکرد، بەڵام ڕایگەیاند کە ئەو یارییەی ستودیۆی Bluepoint کارییان لەسەر دەکرد، تایبەت بوو بە God of War. هەروەها سۆنی ڕایگەیاند هیچ یەک لە ستودیۆکان داناخرێن بەهۆی ئەوەی یارییەکان بڵاو ناکرێنەوە.

ئەوەمان بیر نەچێت سۆنی بەرزی و نزمی زۆری بینیوە لە یارییە سەرهێڵییەکان (Live Service)، لە ساڵی ڕابردوو یاری Helldivers 2 لە ماوەی 12 هەفتە زیاتر لە 12 ملیۆن یەکە فرۆشی هەبوو لە پلەیستەیشن 5 و کۆمپیوتەر. هەروەها یاری Concord تەنها دوای دوو هەفتە لە بڵاوبوونەوەی داخرا و یەکێک بوو لە گەورەترین شکستەکانی سۆنی لەم دواییە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/pNTsVWJ
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە