ئێنتێڵ تەواوی پرۆسێسەرەکانی Arrow Lake لە کۆنگرەی CES نمایش کرد. بژاردەی بۆ لاپتۆپە تەنک و سوکەڵەکان تێدایە هەتا وەکو لاپتۆپە گەیمینگەکان. زنجیرەی 200HX نەوەی داهاتووی گرافیکەکانی لەسەر جێگیر کراوە کە پێشبینی دەکرێت بەرەبەیانی ئەمڕۆ نمایش بکرێت. هەروەها زنجیرەی 200H و 200U دیزاین کراون بۆ ئەو لاپتۆپانەی کە کاری قورسیان پێ ناکرێت.
زنجیرەی Core Ultra 200HX ئامانجی لاپتۆپە گەیمینگەکانە و ئێنتێڵ دەڵێت زنجیرەکە %5 ئاستی باشتر لە تاک Thread و %20 باشتر لە فرە Thread پێشکەش دەکات بەراورد بە نەوەی پێش خۆی.
ئەم پرۆسێسەرانە بە گرافیک کاردەکانی Nvidia RTX 50 بەهێز کراون و لە کۆتایی چارەکی یەکەمی ئەمساڵ لەسەر لاپتۆپەکان جێگیر دەکرێن.
هەرچی زنجیرەی 200H بۆ لاپتۆپە مامناوەندییەکانە و وزەیەکی کەمتری پێویستە بەراورد بە زنجیرەی 200HX و گرافیکی Intel Arc GPU لەسەر جێگیر کراوە. وە زنجیرەی 200U ئامانجی لاپتۆپە تەنک و سوکەڵەکانە و لە هەموویان کەمتر وزە بەکار دەهێنێت. ئەم دوو زنجیرەیە پێشبینی دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا لەسەر لاپتۆپەکان ببینرێن.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/gwIh98S
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..