ئینستەگرام ڕکابەری کاپ کەتی ڕاگەیاند

تیک تۆک تاکە ئەپی دیار نەبوو کە لە ئەمریکا قەدەغە کرا، بەڵکو ئەمریکا ئەپی کاپ کەتیشی قەدەغە کرد کە هەر لە لایەن کۆمپانیای ByteDance خاوەندارێتی دەکرێت. مێتا هیچ کاتێکی بەهەدەر نەدا و ئەم هەلەی قۆستەوە و ئەپێکی تایبەتی بۆ دەستکاری کردنی ڤیدیۆ بە ناوی Edits ڕاگەیاند. لە ئێستادا دەتوانیت داواکاری پێشوەختە بۆ ئەپەکە لە کۆگای ئەپ ستۆر ئەنجام بدەیت کە پێشبینی دەکرێت لە 13/3/2025 بەردەست ببێت. هەروەها سەرۆکی ئینستەگرام ڕایگەیاند بەمزووانە ئەپەکە بۆ ئەندرۆید بەردەست دەبێت.

ئەپەکە ڕێگە دەدات ڤیدیۆ بە شێوازی ستوونی دەستکاری بکەیت و پاشان دەتوانیت لە هەر سۆشیاڵ میدیایەک بتەوێت بڵاوی بکەیتەوە. هەموو ئامرازە سەرەتاییەکانی کاپ کەت وەک green screen, video overlays, caption generation, voiceovers لە خۆ دەگرێت. هەروەها هەندێک تایبەتمەندی بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراوی تێدایە. دەتوانیت بە ڕوونی جیاواز و FPS جیاواز ڤیدیۆکان بار بکەیت.

کرتە لێرە بکە بۆ تۆمارکردنی پێشوەختە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/QDN45gc
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە