بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان گەشەی کردووە و سامسۆنگ و ئەپڵ هێشتا لە پێشەنگن

بازاڕی مۆبایلەکان لە ساڵی 2024 گەشەی بەخۆوە بینی، دوای ئەوەی دوو ساڵی یەک لە دوای یەک بازاڕەکە لە گەشەکردن وەستابوو بە پێی ڕاپۆرتەکانی Counterpoint، Canalys و IDC.

گەشەکردنەکە زیاتر لە کۆمپانیا چینییەکانی وەک شاومی و ڤیڤۆ بەدی دەکرێت، هەروەها ئەپڵ و سامسۆنگیش هێشتا لە پلەی یەکەم و دووەمی بازاڕن.

ڕاپۆرتەکەی Counterpoint ئاماژە بەوە دەکات گەشەکردنی بازاڕەکە بە ڕێژەی %4 بووە، بەروارد بە IDC و Canalys کە ئاماژە بەوە دەکەن %6 بۆ %7 بووە. هەروەها پێشبینی دەکرێت گەشەکردنەکە بۆ ئەمساڵیش بەردەوام بێت.

A graph from Counterpoint showing global smartphone market share for 2022, 2023, and 2024.هەندێک لە ڕا جیاوازی هەیە کە کام کۆمپانیا پێشەنگی بازاڕەکەی گرتووە، بەپێی ڕاپۆرتەکەی Counterpoint بێت، سامسۆنگ زۆرترین مۆبایلی ڕەوانەی بازاڕەکان کردووە بۆ ساڵی ڕابردوو، بەڵام IDC و Canalys ئاماژە بەوە دەکەن ئەپڵ زۆرترین مۆبایلی ڕەوانەی بازاڕەکان کردووە. هەرسێ پێگەکە لەسەر ئەوە هاوڕان شاومی لە پلەی سێیەم دێت و بە ڕێژەی %12 ڕێژەی ڕەوانەکردنی مۆبایلی زیادی کردووە بەپێی Counterpoint.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Zw1adcz
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە