ژیری دەستکرد چیدیکە هەڕەشە نیە بۆ سەر بازاڕی کار

دوایین ڕاپۆڕتی کۆڕبەندی جیهانی ئابووری WEF سەبارەت بە داهاتووی پیشەیی، دەریدەخات کە ژیری دەستکرد تاوەکو 2030 نزیکەی 92 ملیۆن پیشە لەناو دەبات؛ بەڵام 170 ملیۆن پیشەی نوێ دروست دەکات. بۆ بەدەست هێنانی ئەو ڕاپۆڕتە کەڵک لە زانیاری و دەیتای هەزار کۆمپانیا لە هەموو جیهان وەرگیراوە کە زیاتر لە 14 ملیۆن کارمەندیان هەیە.

کۆڕبەندی جیهانی ئابووری هەر 2 ساڵ جارێک لێکدانەوەی خۆی لەو بوارەدا پێشکەش دەکات بۆ ئەوەی کە خاوەن کارەکان، ڕامیارەکان و خەڵکی ئاسایی، بەرچاویان ڕوونتر بێت. ڕاپۆڕتی کۆڕبەندەکە، ژیری دەستکردی بە گەورەترین پیشەساز لە قەڵەم دا و ئاماژەی بەوە کرد کە %86ـی کۆمپانیاکان پێیان وایە ژیری دەستکرد گۆڕانکاری بەسەر چالاکیەکانیاندا دەهێنێت.

لە ڕاپۆڕتەکەی ئەمساڵدا ئاماژە بەو لێهاتووییانە کراوە کە تا ساڵی 2030 زۆرترین داخوازیان لەسەر دەبێت. بۆ نمونە، کۆمپانیا جیاوازەکان باس لەوە دەکەن کە پسپۆڕەکانی ژیری دەستکرد، بیگ دەیتا، سێرڤەر و ئاسایشی ئەلیکترۆنی لەو لێهاتووییانە دەبن کە لە داهاتوودا خواستی زۆریان لەسەر دەبێت. هەروەها کەسانی پێشەنگ ئەو کەسانە دەبن کە خوێندەواریی تەکنەلۆژیایان باشە و خەڵک دەبێت بەردەوام  لە فێر بووندا بن و لێهاتووییەکانیان نوێ بکەنەوە بۆ ئەوەی کە لەسەر کارەکەیان بەردەوام بن.

جگە لەوە ئاماژە بەو پیشانەش کراوە کە ژیری دەستکرد زۆرترین مەترسیان بۆ دروست دەکات. بە پێی کۆڕبەندی جیهانی ئابووری، پیشەکانی وەکوو کارمەندانی خزمەتگوزارییەکانی پۆست، کارمەندانی موچە، سکرتێرە جێبەجێکارەکان، گرافیک دیزاینەرەکان و هتد، ئەگەریان زۆرە کە ژیری دەستکرد جێگایان بگرێتەوە.

WEF پێی وایە کە خاوەن بزنسەکان دەبێت بیر لە پتەوکردنی پەیوەندی لە نێوان مرۆڤ و ئامێرەکان بکەنەوە. تەکنەلۆژیا دەتوانێت بە شێوەیەک پەرەی پێ بدرێت کە تەواوکەری کاری مرۆڤی بێت نەوەک جێگرەوەی. جێگرەوە بۆ هێزی کاری مرۆڤ لە ئابووری جیهاندا بوونی نیە؛ بەڵام تەکنەلۆژیا دەتوانێت شێوازی کار بگۆڕێت و ئێمە دەبێت خۆمان بۆ گۆڕانکاریەکان ئامادە بکەین.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/XufTIUy
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە