ویکیپیدیا، زانستنامەیەکی سەر تۆڕی ئینتەرنێتە و بە شێوازی ئازاد و بەخۆڕایی بڵاو دەبێتەوە. وتارەکان لە لایەن بەکارھێنەرانی خۆبەخشەوە دەنووسرێن، ھەربۆیە ھەموو کەس لە سەر تۆڕی جیھانی بۆی ھەیە دەستکاری بکات.
بەکارهێنان و دەستکاریکردنی ویکیپیدیا پێویستی بەهەژمار نییە، بەڵام بۆبەشداربووان و دەستکاریکەران ئەوا باشترە هەژمارییان هەبێت لەپێناو زانینی ژمارە و چالاکییەکانییان لەویکیپیدیا. لەئەمڕۆدا، ویکیپیدا ١١٧ ملیۆن بەکارهێنەری تۆمارکراوی هەیە.
مێژووی ویکیپیدیا دەگەڕێتەوە بۆ ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١ کاتێک بە تەنیا بەزمانی ئینگلیزی دەستی بەوەشانکردن کرد و جیمی وەیڵز و لاری سانگەر دامەزرێنەرەکانی ویکیپیدیان.
ئەمڕۆ ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، ٢٤ ساڵ بەسەر دامەزراندنی ئەم ماڵپەڕە تێپەڕی و بەم بۆنەیەوە لێرە چەند ئامارێکی سەرسوڕهێنەر دەخەینەڕوو:
- لەدەستپێکی ویکیپیدیادا تەنیا زمانی ئینگلیزی بەردەستبوو، بەڵام لەمڕۆدا زیاتر لە ٣٠٠ زمان و دیالێکت لەویکیپیدیا هەن.
- ژمارەی بەکارهێنەرە تۆماربووەکان زیاترە لە ١١٧ ملیۆن بەکارهێنەرە.
- ژمارەی وتارەکان لەگشت زمانەکان زۆرترە لە ٦٠ ملیۆن وتار، ویکیپیدیای ئینگلیزی زۆرترین وتاری تێدا نووسراوە کە زیاترە لە ٦.٩ ملیۆن وتار.
- هەنووکە زیاتر لە ٧٣ هەزار وتار لە ویکیپیدیای کوردی هەن.
- بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی Similarweb تاوەکوو کانوونی یەکەمی 2025، ویکیپیدیا لەئاستی جیهان نۆیەمین پڕسەردانیکەرە لەناو ماڵپەڕەکاندا.
- لەساڵی ٢٠٢٤، پڕسەردانیکەرترین پەڕی ویکیپیدیا بریتییە لە پەڕی Deaths in 2024، کە زیاتر لە ٤٤ ملیۆن بینینی هەبووەوە.
- لە چارەکی سێیەمی ٢٠٢٤ ئەپی ویکیپیدیا لەسەر مۆبایل نزیکەی ١ ملیۆن داگرتنی هەبووە.
- لە ساڵی ٢٠٢٤ لەڕێگەی بەخشینەوە زیاتر لە ١٨٥ ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە.
ویکیپیدیای کوردی:
لەمڕۆدا زیاتر لە ٣٠٠ زمان و دیالێکت لەویکیپیدیا هەن، وەک زمانی کوردیش ئەوا ویکیپیدیا بەشێوەزاری سۆرانی، کورمانجی و زازاکی بەردەستە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/GQzRuIl
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..