کەناڵی ئافەرین، کە کەناڵێکی کوردییە و تایبەتە بە منداڵان، بە ناوەڕۆکە نایابەکەی جێگەی خۆی لە دڵی هەمووان کردووەتەوە. ئەم کەناڵە خاوەن ئەپێکی زۆر باشە و هەموو ئەو ڤیدیۆیانەی کە لە کەناڵەکەیان پێشکەشی دەکەن لە ئەپەکەیان زۆر بەڕێکی و لە ژێر چەندین بەش ڕێکیان خستوون.
هەواڵی خۆش ئەوەیە کە لەماوەی ڕابردوو ئەپەکە بۆ ئەندرۆید نوێکراوەتەوە و لە پلەی ستۆر بەردەستە. خۆشتر لەوە ئەوەیە لە چەند ڕۆژی ڕابردووش بەهەمان شێوەی ئەندرۆید بۆ ئایفۆنیش نوێکرایەوە و کۆمەڵێک گۆڕانکاری لەگەڵ خۆی هێناوە و لە ئەپ ستۆر بەردەست بۆ داگرتن.
ئافەرین کیدس بۆ ئای ئۆ ئێس (ئایفۆن و ئایپاد)
ئافەرین کیدس بۆ ئەندرۆید
ئەمانەی خوارەوە گرنگترین و نوێترین گۆڕانکارییەکانن:
- دیزاینێکی قەشەنگ و جوان بە دڵی منداڵان. لەسەر شێوەی دیزاینی پێشووی ئەپی یوتیوب کیدسە.
- ئەپەکە پێکدێت لە بەشی یاری و سرود و ڤیدیۆ و بەشی ڤیدیۆ دڵخوازکراوەکان
- توانای گەڕانی هەیە لەناو ناوەڕۆکی ئەپەکە
- بەشی بەخشی ڕاستەوخۆی کەناڵی ئافەرین و ئافەرینی باخچە و ڕادیۆی ئافەرینی هەیە
- دەسەڵاتی دایباب بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەکارهێنانی ئەپەکە کە دایباب دەتوانێت کات دابنێت هەر لە ٥ خولەک تا ١٢٠ خولەک و دوای ئەوەی کاتەکەی تەواو دەبێت ئەپەکە خۆی قفڵ دەبێت.
بەشێوەیەکی گشتی ئەپەکە زۆر پێشترخراوە لەچاو نەوەی پێشتری. تاکە شت کە پێویستە لە وەشانەکانی داهاتوو بۆی زیادبکرێت تایبەتمەندی کاستینگە Casting. ئەم تایبەتمەندییە ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدات ڤیدیۆکان بگوازێتەوە بۆ تەلەڤزیۆنی زیرەک و کڕۆم کاست و هاوشێوەکانیان کە پاڵپشتی کاستینگ دەکەن.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Z9WxPM7
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..