ئەم قاوەسازە لەشێی هەوا قاوە دروست دەکات

کۆمپانیای Kara Water، کە لە بواری گۆڕینی هەوا بۆ ئاو کار دەکات، نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی Kara Pod نمایش کرد. بەرهەمەکە قاوەسازێکە کە پێویستی بە ئاو نیە و ئاو لە شێی هەوا وەردەگرێت و لەگەڵ قاوە تێکەڵی دەکات. لە ڕاستیدا ئەوەی لەسەر بەکارهێنەرە تەنیا ئەوەیە کە قاوەکە دابین بکات و هیچی تر. وەشانی پێشووتری ئەو قاوەسازە کە ناوی Kara Pure بوو، براوەی باشترین تەکنەلۆژیای پێشانگای CES بوو بۆ ساڵی پار.

Kara Pod دەتوانێت لە ڕۆژێکدا 3.2 لیتر ئاو بەرهەم بهێنێت و تێکەڵی قاوەی بکات. ئەو ئامێرە دەتوانرێت لە هەموو شوێنێکی جیهان بەکاربێت تەنانەت لە شوێنە وشکارۆکانیش و بە لایەنی زۆر دەتوانێت لە رۆژێکدا ١٨ پەرداخ قاوە دروست بکات.

کۆمپانیای پەرەپێدەر، ساڵی ٢٠١٧ دامەزرا و ئامانجیان دروست کردن و پەرەپێدانی ئامێرێکە کە بتوانێت ئاوی خواردنەوەی تەندروست لە شێی هەوا بەدەست بهێنێت.

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/4MsoWB9
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە