دێڵ مۆنیتەری UltraSharp سەرنجڕاکێشتر کردووە بۆ گەیمەرەکان بە بەرزکردنەوەی تێکڕایی نوێ بوونەوەی بۆ 120 هێرتز. بە هەردوو قەبارەی 27 و 32 ئینج بەردەست دەبێت و دەرچەی Thunderbolt لە خۆ دەگرێت.
مۆنیتەرەکە یەکێکە لە باشترینەکان بۆ کاری ئۆفیس و ئاسایی. ڕوونی 4K و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و ئێستا زۆر گونجاوە بۆ کارکردن و یاری کردن لە هەمان کاتدا. نرخی بەراورد بە نەوەی ڕابردووی بەرزبووەتەوە، ئێستا قەبارەی 27 ئینج نرخی 699 دۆلارە (نەوەی ڕابردووی نرخی 639 دۆلار بوو)، هەروەها نرخی قەبارەی 32 ئینج 949 دۆلارە (نەوەی ڕابردووی 919 دۆلار بوو) لە کۆتایی مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت.
دەرچەی HDMI، DisplayPort، USB-A و USB-C هەیە کە توانای بارگاوی کردنەوەی 140 واتی هەیە و پانێڵەکەی تەکنەلۆژیای enhanced IPS Black بۆ بەکارهاتووە کە دێڵ دەڵێت بە ڕێژەی %47 ڕەنگی ڕەش جوانتر پیشان دەدات.
دەتوانن لە ڤیدیۆی خوارەوە بینەری جیاوازییەکە ببن
هەروەها پشتگیری لە VESA DisplayHDR 600 دەکات و هەستەوەری تایبەتی هەیە بە خۆکارانە (ئۆتۆماتیکی) رووناکی کەم دەکاتەوە بۆ ئەوەی چاو ئازاری پێ نەگات.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/T1frvch
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..