بەردەوام ئەپەکانی ناو گووگڵ پلەی بەکاتی دەبن بەخۆڕایی. ئەمانەی خوارەوە بە ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی، بۆیە تکایە بەزوویی دایان بگرە و ئەم هەلە لەدەست مەدە.
تێبینی: ئەم ئەپانە بەکاتی بوونەتە خۆڕایی و دەگونجێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو ببنەوە بە پارە. بۆیە ئەگەر کاتێک ئەم بابەتەت کردبوویەوە و یەکێک لە ئەپەکان نرخی گەڕابۆیەوە دۆخی ئاسایی، ئەوا ئێمە لێی بەرپرس نین.
١- ProCam X ( HD Camera Pro ): ئەپێکی زۆر پێشکەوتووی کامێرایە بە بوونی ئامرازی زۆر پێویست و نرخی ٥ دۆلارە بووەتە خۆڕایی.
٢- Passport Photo: Photo ID Print: ئەم ئەپە بۆ دروستکردنی وێنەیە بە قەبارەی پاسپۆرت و پاشان پرنتکردنی بە بوونی چەند دانەیەک لەسەر یەک لاپەڕە.
٣-Accumulator PDF Mini: بۆ گۆڕین و بچووکردنەوە و لێکدانی فایلی پی دی ئێفە لەگەڵ بوونی چەندین کرداری تری ناوازە بۆ دەستکاری کردنی فایلی پی دی ئێف.
٤- Contact Widget Speed Dial: بۆ دانانی کۆنتاکتەکانتە لەسەر هۆمسکرین تاوەکو بەخێرایی بتوانیت پەیوەندیان پێوە بکەیت.
٥- Full Battery Alarm: ئەپێکە بەکاردێت بۆ دانانی زەنگ کاتێک مۆبایلەکەت پڕ شەحن واتا بارگاوی دەبێتەوە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/pZmyfac
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..