حکومەتی ئەبوزەبی دراوی دیجیتاڵی سەقامگیری تێزەری وەکو دراوێکی وەرگیراو (AVA) بە فەرمی دانا. ئەو بەفەرمی ناساندنە دەستی ئەو خزمەتگوزاریە داراییانە ئاوەڵە دەکات کە مۆڵەتی ADGM ـیان هەیە بۆ ئەوەی کە خزمەتگوزاری پەیوەست بە دراوی تێزەر Tether پێشکەش بکەن و لە ئیکۆسیستەمە داراییەکاندا بەربڵاوی بکەن.
بەفەرمی ناساندنی ئەو دراوە لەلایەن ئەبوزەبی، رێگاخۆشکەرە بۆ دراوەکانی تریش وەکو ئێثێریۆم، سۆلانا و ئاڤالانچ. لەکۆتاییدا ئەو بڕیارە یارمەتی ئیمارات دەدات بۆ پشتگیری لە هەمەجۆری ئابووری و تەکنۆلۆژی و بوون بە پایتەختی دراوی دیجیتاڵی.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/6nDNIUz
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..