ئۆپۆ مۆبایلی Oppo A5 Pro نمایش کرد، کە لە مانگی ڕابردووەوە دەنگۆ لەسەر هەیە. ڕوونماکەی لە جۆری AMOLED و ڕوونی +FHD و قەبارەی 6.7 ئینجە و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و ڕووناکی دەگاتە 1,200 نیت و بە پارێزەری Gorilla Glass Victus 2 ڕووپۆش کراوە.
کامێرای سێڵفی لە چاڵی ڕوونما جێگیر کراوە بە ڕوونی 16 مێگاپیسکڵ و هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشت لە خۆ دەگرێت. کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیسکڵە و کامێرای monochrome ڕوونی 2 مێگاپیسکڵ لە خۆ دەگرێت.
بە چیپسێتی Dimensity 7300 بەهێز کراوە و کار بە ڕووکاری ColorOS 15 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 15 دەکات. بڕوانامەی IP69 هەیە بۆ دژە خۆڵ و تۆز و ئاو. پاترییەکەی قەبارەی 6,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 80 وات.
نرخی دەستپێکی بریتییە لە 275 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 300 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 300 دۆلار.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/hCQ76YR
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..