تابلێتی OnePlus Pad بە چیپسێی Dimensity 8350 نمایش کرا

وەنپڵەس لەگەڵ نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی Oneplus Ace 5 لە چین، تابلێتی OnePlus Pad نمایش کرد. قەبارەیی ڕوونماکەی 11.6 ئینجە و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتزە، ڕوونی 2000‪*‬2800 پیکسڵە و ڕووناکی دەگاتە 700 نیت.

چیسپێتی 4 نانۆمەتری Dimensity 8350 لەسەر جێگیر کراوە و کار بە ڕووکاری ColorOS 15 دەکات بنەچە لەسەر ئەندرۆید 15. هەروەها پشتگیری لە پێنووسی زیرەک و تەختەکلیل دەکات. کامێرای سەرەکی و سڵێفی ڕوونی 8 مێگاپیکسڵە. پاترییەکەی قەبارەی 9,520 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات.

نرخی تابلێتەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 274 دۆلار و نرخی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 314 دۆلار و نرخی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 369 دۆلار و نرخی بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 424 دۆلارە، چاوەڕوان دەکرێت لە ژێر ناوی OnePlus Pad Go 2 بۆ بازاڕەکانی جیهان نمایش بکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/huRN4Vt
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە