بەفەرمی وەنپڵەس زنجیرە مۆبایلی OnePlus Ace 5 نمایش کرد. وەکو کۆمپانیا چینییەکانی دیکە، وەنپڵەسیش ژمارە چواری بۆ مۆبایلەکە بە کارنەهێنا چونکە لە کلتووری ئەوان ژمارەیەکی شومە.
OnePlus Ace 5 Pro
سەرەتا باسی لە جۆری پرۆ دەکەین. چیپسێتی Snapdragon 8 Elite لەسەر جێگیر کراوە، بە ڕامی تاکو 16 گێگابایت لە جۆری LPPDR5X و بیرگەی تاکو 1 تێرابایت لە جۆری USF 4.0 بەردەست دەبێت.
مۆبایلەکە دوو سیستەمی ساردکردنەوەی Ice Core VC لە خۆ دەگرێت، هەروەها توانای هەیە یارییەکان بە ڕوونی 1080p و 120 وێنە لە چرکەیەکدا کار پێ بکات. ڕوونماکەی قەبارەی 6.78 ئینجە و لە جۆری AMOLED بە پانێڵی LTPO و ڕوونی 2780×1264 پیکسڵ و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز. ڕووناکی دەگاتە 4,500 نیت و پشتگیری لە +HDR10 و Dolby Vision دەکات.
کامێرای سڵێفی لە چاڵی ڕوونما جێگیر کراوە بە ڕوونی 16 مێگاپیسکڵ، لە بەشی پشتەوەی سێ کامێرای دیکە لە خۆ دەگرێت، کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 50 مێگاپیسکڵ و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپیکسڵ.
پاترییەکەی قەبارەی 6,100 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 100 وات. نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 465 دۆلار.
OnePlus Ace 5
جۆری ئاسایی هەروەکو جۆری پرۆیە، بەڵام چیپسێت و پاتری و خێرایی بارگاوی کردنەوە و سیستەمی ساردکردنەوەی جیاوازی هەیە، بەڵام هەر یارییەکان بە 120 وێنە لە چرکەیەکدا کار پێ دەکات.
چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە و پاترییەکەی قەبارەی 6,415 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 80 وات. نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 315 دۆلار.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/N0mfl1U
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..