دوای زیاتر لە دوو هەفتە لە ڕاگەیەندراوی نوێ لە لایەن کۆمپانیای OpenAI (خاوەنی ChatGPT) وەشانی Preview دواین مۆدێلیان پیشان دا بە ناوی o3، هەروەها وەشانی o3-mini ڕاگەیاند کە توانایەکی کەمتری هەیە.
مۆدێلی o3 بەروارد بە o1 باشترە، بۆ نموونە لە تاقیکردنەوەی ( American Invitational Mathematics Examination) کە تایبەتە بە بیرکاری، مۆدێلەکە توانیویەتی نمرەی 96.7% بە دەست بهێنێت، بەروارد بە o1 کە 83.3% بە دەست هێناوە.
لە تاقیکردنەوەی ARC-AGI، تایبەت بە ئەڵگۆریتمی ژیری دەستکرد و هیچ مۆدێلێکی ژیری دەستکرد تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە بە تەواوی وەڵامی هەموو پرسیارەکانی تاقیکردنەوە بداتەوە، مۆدێلەکە 75.7% بە دەست هێناوە.
جۆری mini مۆدێلەکەش تایبەتمەندی Adaptive Thinking Time بەکار دەهێنێت کە OpenAI لەم دوایە ڕایگەیاند، کە دەتوانیت وا لە ژیری دەستکردەکە بکەیت بۆ ماوەی چەند بیر بکاتەوە تاکو وەڵامت بداتەوە و سێ ئاستی جیاوازی هەیە (High, Medium, Low). جۆری mini لە کۆتایی مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت و جۆری ئاسایی مۆدێلەکەش دوای ماوەیەک لە بەردەست کردنی جۆری mini بەردەست دەبێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/HaWxwFh
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..