کەسێک بەهۆی تەقینەوەی مۆبایلێکی Nothing گیانی لەدەستدا

بەکارهێنەری یەکێک لە مۆبایلە هەرزانەکانی Nothing بەناوی CMF Phone 1 لە هیندستان، لەکاتێکدا سواری ماتۆڕسکیڵ بوو، بەهۆی تەقینەوەی مۆبایلەکەی، گیانی لەدەستدا. دەوترێت ئەو کەسەش کە لەگەڵ قوربانییەکە سوار بووە، بە سەختی بریندار بووە. ڕاپۆڕتی کەناڵی هەواڵی ABP Majha باس لەوە دەکات کە مۆبایلەکە تەنیا مانگێک لەمەوبەر کڕدراوە و لەکاتی لێخوڕینی ماتۆرەکە قوربانی لە گیرفانیدا تەقیوەتەوە.

تەقینەوەی مۆبایلە زیرەکەکان شتێکی نامۆ و تازە نییە و لە ڕابردوودا حاڵەتی هاوشێوە بەسەر مۆبایلەکانی براندەکانی تریش هاتووە و تەنانەت حاڵەتێکی تەقینەوەی ئایفۆن 11ـی پڕۆماکس لە کوردستانیش ڕوویداوە.

هەر ئامێرێکی ئەلیکترۆنی مەترسی تەقینەوەی لەسەرە و بەکارهێنەر دەتوانێت بە ڕەچاو کردنی ئەو خاڵانە، خۆی پارێزراوتر بکات:

  • گەرمیی لە ڕادەبەدەر دوژمنی پاترییە؛ بۆیە تا دەتوانیت ڕێگری لە گەرم بوونی مۆبایلەکەت بکە بەتایبەتی لەکاتی بارگاوی بوونەوە و کاری قورس و درێژخایەن.
  • بارگاویکەرەوەی تێکچوو و ناڕەسەن بەکار مەهێنە.
  • ئەگەر هەستت بە ئاوسانی پشت و پاتری مۆبایلەکەت کرد، یەکسەر واز لە کارپێکردنی بهێنە و لای پسپۆڕێک کێشەکە چارەسەر بکە.


from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/J92u8qZ
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە