کۆمپانیای MSI دوو کۆنسوڵی دەستی نوێی نمایش کرد کە پرۆسێسەری Lunar Lake ئینتێڵ لە خۆ ئەگرن، MSI Claw 8 AI Plus و MSI Claw 7 AI Plus. هەردووکیان ڕامی 32 گێگابایتە و پاترییەکانیان گەورەترە بەروارد بە نەوەی پێش خۆیان، لە 25ـی ئەم مانگە بەردەست دەبن بۆ کڕین بە نرخی 799 دۆلار بۆ جۆری MSI Claw 7 AI Plus و نرخی 899 دۆلار بۆ MSI Claw 8 AI Plus.
پاتری جۆری MSI Claw 8 AI Plus قەبارەی 80Whr و جۆرەکەی دیکە قەبارەی 54.5Whr. هەروەها جۆری MSI Claw 8 AI Plus دەرچەی SSD هەیە لە کاتێکدا جۆرەکەی دیکە لە خۆی ناگرێت.
ڕوونماکانیان تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و لە جۆری LCD، جۆری MSI Claw 8 AI Plus ڕوونی ڕوونماکەی 1920*1200 پیکسڵە و جۆرەکەی دیکە ڕوونی 1920*1080 پیکسڵە. هەروەها دەرچەی Thunderbolt 4 و SD Card و جاک لە خۆ دەگرن.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3jHl2VG
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..