مۆنیتەرە نوێیەکەی LG دەتوانرێت بچەمێنرێتەوە و لە جۆری OLED

LG چاوەڕێی کۆنگرەی CES ناکات تاکو زنجیرەی نوێی مۆنیتەرەکانی نمایش بکات. باشترین جۆری زنجیرەکە UltraGear OLED Bendable، کە دەتوانرێت بچەمێنرێتەوە و دواتر بگەڕێنرێتەوە بۆ تەخت، ڕوونی 5K-2K. هەروەها یەکەم مۆنیتەرە لە جیهان لە چەشنی خۆیدا. قەبارەی 45 ئینجە بە ڕەهەندی 21:9. هەروەها پشتگیری لە دووانە دۆخی ڕوونی و تێکڕای نوێ بوونەوەی ڕوونما دەکات، کە بە ئاسانی دەتوانیت لە نێوان ڕوونی بەرز و تێکڕای نوێ بوونەوەی کەم یان ڕوونی نزم و تێکڕای نوێ بوونەوەی بەرز ئاڵۆگۆڕ بکەیت. پشتگیری لە Nvidia G-Sync و AMD FreeSync Premium Pro دەکات.

A marketing image of one of LG’s GX9 gaming monitors.LG مۆدێلێکی دیکەی نمایش کرد کە هەمان تایبەتمەندییەکانی هەیە، کە تەنها چەماوەیە و ناتوانرێت تەخت بکرێت. دەرچەی DisplayPort 2.1 و HDMI 2.1 لە خۆ دەگرێت.

هەروەها مۆنیتەری UltraGear 39GX90SA بە سیستەمی webOS تایبەت بە تەلەڤزیۆنەکانی ئێڵ جی کار دەکات، قەبارەی 39 ئینجە و چەماوەیە، ڕەهەندی 21:9 و دەرچەی USB و Type-C لە خۆ دەگرێت. هەروەکو ساڵانی ڕابردوو زانیاری زیاتر و نرخ و کاتی بەردەست بوونی مۆنیتەرەکان لە کۆنگرەی CES ئاشکرا دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/P7WTsGV
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە