ئۆنەر چەند بەرهەمێکی نوێی لە چین نمایش کرد و تابلێتی Honor Pad V9 یەکێک بوو لە بەرهەمەکان، ڕوونماکەی پشتگیری لە ناوەڕۆکی IMAX دەکات کە تایبەتە بە فیلمەکان و هەموو لاشەکەی لە کانزا پێکهاتووە.
ئەستووری تابلێتەکە تەنها 6.1 ملم و کێشی 475 گرامە. ڕوونماکەی قەبارەی 11.5 ئینجە و ڕوونی 2.8k و ڕووناکی دەگاتە 500 نیت و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتزە. هەروەها ڕوونماکە بۆ ناوەڕۆکی IMAX گونجێنراوە و 8 بڵندگۆ لە خۆ دەگرێت.
چیپسێتی Dimensity 8350 لەسەر جێگیر کراوە. پاترییەکەی قەبارەی 10,100 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 66 وات. کامێرای سەرەکی 13 مێگاپیسکڵە و کامێرای سێڵفی 8 مێگاپیسکڵە.
نرخی دەستپێکی تابلێتەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 288 دۆلار و نرخی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 315 دۆلار و نرخی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 343 دۆلار و نرخی بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 384 دۆلارە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/T4CB1fL
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..