ڕکابەری و پێشبڕکێی ژیری دەستکرد لە نێوان کۆمپانیاکان بەردەوامە. گووگڵیش وەشانی نوێی ژیری دەستکردەکەی ڕاگەیاند، Gemini 2.0. بەڕێوبەری جێبەجێکاری گووگڵ، سوندەر پیچای، ئاماژە بەوە دەکات وەشانی نوێی ژیری دەستکردەکە بە تواناترین مۆدێلە کە تاکو ئێستا پەرەیان پێدابێت.
مۆدێلە نوێیەکە لە بنەڕەتەوە توانای کارلێک کردنی لەگەڵ وێنە و دەنگ هەیە. ئێستا وەشانی Preview لە وەشانی وێب بەردەستە و بەم زووانە لە وەشانی ئەپی مۆبایلیش بەردەست دەکرێت.
گووگڵ سەرنجی سەرەکی تێهەڵکێش کردنی مۆدێلە نوێیەکەیە لەگەڵ بزوێنەری گەڕانەکەی. مۆدێلە نوێیەکە توانای چارەسەرکردنی پرسیارە ئاڵۆزەکانی وەک بیرکاری و کۆدینگ هەیە کە پێویستیان بە چەندین هەنگاوە بۆ گەیشتن بە ئەنجام.
مۆدێلی Gemini 2.0 لەگەڵ پڕۆژەی Astra تێهەڵکێش کراوە، کە لە ڕێگەی بەکارهێنانی کامێرای مۆبایلەکەتەو دەتوانیت پرسیار دەربارەی ئەو شتانە بکەیت کە دەردەکەوێت و وەڵامت دادەتەوە، ئێستا Astra دەتوانێت بە شێوازێکی خێراتر وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە و پشتگیری لە زمانی زیاتریش دەکات، هەروەها دەتوانێت لە هەمان کاتدا بە چەند زمانێکی جیاواز گفتوگۆی لەگەڵدا بکەیت. جگە لەوەش توانای وەبیرهێنانەوەی بۆ ماوەیەکی زیاتر هەیە و دەتوانێت سوود لە Google Lens و Google Maps وەربگرێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/DFaKOul
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..