گرینگترین ڕاگەیەندراوەکانی The Game Awards

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆنەی خەڵاتەکانی The Game Awards بەڕێوەچوو، هەروەها یاری ASTRO BOT بوو بە براوەی باشترین یاری ساڵ. جگە لەوەش چەندین ترەیلەری یاری جیاوازمان بینی، وەک، Intergalactic: The Heretic Prophet و The Witcher 4 و Split Fiction و زۆر یاری دیکە.

یاری Intergalactic: The Heretic Prophet نوێترین یاری ستودیۆی Naughty Dog دەبێت

ستودیۆی Naughty Dog یەکەم تڕەیلەری یارییەکە نوێیەکەیان نیشان دا بە ناوی Intergalactic: The Heretic Prophet، یارییەکە بە لە چەشنی خەیاڵی زانستییە و لە بۆشایی ئاسمانە، ژمارەیەک لە ئەکتەرە دیارەکانی هۆلیود بەشداری تێیدا کردووە. یارییەکە باس لە ئافرەتێک دەکات کە دەبێت سەردانی هەسارەیەک بکات کە زیاتر لە 600 ساڵە کەس سەردانی نەکردووە. کاتی بڵاو کردنەوەی تاکو ئێستا نەزانراوە.
یەکەم ترەیلەری یاری Witcher 4 پیشان درا

زیاتر کە ساڵێکە ستودیۆی CD Project Red ڕایانگەیاندووە کە یاری Witcher 4 لە پەرەپێدانە، بەڵام چاوەڕوانی ئەوە نەدەکرا کە ترەیلەری یارییەکە ببینین. هەرچەندە ترەیلەرەکە سینەمایی بوو، بەڵام هەوادارانی دڵ خۆش کرد بە دووبارە بینینەوەی یارییەکە.

یاری Mafia: The Old Country لە هاوینی ساڵی داهاتوو بڵاو دەکرێتەوە

کۆمپانیای 2K ڕایگەیاند یاری Mafia نوێ لە هاوینی ساڵی داهاتوو بڵاو دەکرێتەوە. یارییەکە لە ساڵی 1900ەکانە و باس لە سەرەتایی چیرۆکی دروستبوونی مافیاکان دەکات لە وڵاتی ئیتاڵیا. ستودیۆی Hanger 13، پەرەپێدەری یارییەکە ئاماژەیان بەوە کرد کە یارییەکە لە ساڵی 2022 لە پەرەپێدان بووە. یارییەکە بۆ کۆنسوڵی Xbox Series و PS5 وکۆمپیوتەر لە ساڵی داهاتوو بڵاو دەکرێتەوە.

Outer Worlds 2 بۆ Xbox Series و PS5 بڵاو دەکرێتەوە

ترەیلەری نوێی Outer Worlds 2 پیشان درا، ئەتوانین بڵێین کە یارییەکە وەشانێکی باشترکراوەی بەشی پێشووترە، چەکی زیاتری تێدایە، هەروەها گرافیکی باشتر کراوە و جیهانەکەشی دەوڵەمەندترە. یارییەکە بۆ کۆنسوڵی Xbox Series و PS5 وکۆمپیوتەر بڵاو دەکرێتەوە لە ساڵی داهاتوو.

دروستکەری یاری It Takes Two نوێترین یارییان لە چەشنی خەیاڵی زانستی و فانتازیا دەبێت

بێگومان یاری نوێی ستودیۆی Hazelight لە چەشنی co-op دەبێت، چونکە بەو جۆرە یارییانە ناسراون. یاری ئەمجارەیان لە دوو چەشنی جیاواز دەبێت، خەیاڵی زانستی و فانتازیا، دەتوانرێت بەشێوەی سەرهێڵ (Online) لەگەڵ کەسانی دیکە یانیش بە دەرهێڵ لەگەڵ هاورێیەکت یارییەکە ئەنجام بدەیت. لە ڕۆژی 6ـی مانگی سێی ساڵی داهاتوو بۆ کۆنسوڵی Xbox Series و PS5 وکۆمپیوتەر بڵاو دەکرێتەوە.

یاری داهاتووی دروستکەری یاری Sifu وەرزشی دەبێت

تیمی پەرەپێدەری هەردوو یاری Absolver و Sifu، نوێترین یارییان وەرزشی دەبێت، تۆپ پێ و بەهەمان شێوازی هونەری دوو یارییەکەی دیکەیان. یارییەکە وەک تۆپی پێی ئاسایی نابێت و سەرکێشی زیاتر دەبێت، واتا لە چەشنی (Arcade) دەبێت، هەروەها 5 یاریزان بەرامبەر 5 یاریزانە و بە شێوەی سەرهێڵ (Online) ئەنجام دەدرێت. لە بەهاری ساڵی داهاتوو بۆ بۆ کۆنسوڵی Xbox Series و PS5 وکۆمپیوتەر بڵاو دەکرێتەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/rUfZpVE
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە