شاومی بەو دواییانە نەوەی نوێی فڵچەکانی بەناوی Mijia Sonic Vibration Electric Toothbrush Pro نمایش کرد. ئەو بەرهەمە لە وڵاتی چین بە نرخی ٣٤ دۆلار دەخرێتە بازاڕەوە. شاومی دەڵێت پاتری فڵچەکە بە بەکارهێنانی ئاسایی، بەرگەی ١٨٠ ڕۆژ دەگرێت؛ دەرچەی USB-C لە فڵچەکەدا بەکارهاتووە و بارگاوی بوونەی نزیکەی ٦ کاتژمێر دەخایەنێت.
ئەو فڵچە نوێیانەی شاومی پیشانگەری ڕەنگیان تێدا گونجێنراوە کە وادەکات لە کاتی بەکارهێناندا کاردانەوەی پێویستی هەبێت. هەروەها ئەو فڵچەیە هەستەوەری جوڵەی تێدا بەکارهاتووە کە دەتوانێت بە لێکدانەوەی لێژی سووچەکان و شوێنی هەڵکەوتەی ددانەکان، لەکاتی شوشتندا هەموو ددانەکان بگرێتەوە و لەگەڵ هەر ددانێک ڕێکخستن و شێوازی کاری تایبەتی خۆی هەبێت.
نەوەی نوێی فڵچە ددانیەکانی شاومی هەروەها تەکنۆلۆژیای لەرینەوەی زیرەک لەخۆدەگرن، کە ئەوەش وادەکات بەپێی پێویست شێوازی فڵچە کێشان لەگەڵ ڕووبەری ددان ڕێکبخات. بەکارهێنەران دەتوانن دوو دانە سەرەفڵچە هەڵبژێرن کە یەکێکیان تایبەتە بە شوشتنی قوڵ و ئەوەی تریان بۆ فڵچە کردنی نەرمە بۆ ددانە هەستیارەکان. جگە لەوانە ئەو بەرهەمە توانیویەتی بەڵگەنامەی IPX8 ی وەرگرتووە و دەتوانرێت بەبێ نیگەرانی لە تەڕبوون بەکاربهێنرێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/uAQfK7N
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..