لە قوتابخانەیەک لە ئەمەریکا ژیری دەستکرد لە جێگەی مامۆستا وانەدەڵێتەوە

وای دابنێن قوتابخانەیەک لەلایەن ژیری دەستکردەوە بەڕێوە بچێت و ژیری دەستکرد لە جیاتی مامۆستا وانە بڵێتەوە. پێدەچێت ئەو بیرۆکەیە لە قوتابخانەیەک بەناوی ئەنباوند (Unbound) لە ئاریزۆنای ئەمریکا، بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە. ئەو قوتابخانەیە دەیەوێت بە پشتبەستن بە ژیری دەستکرد، منداڵەکان دوو هێندە خێراتر لەچاو شێوازی ئاسایی فێر بکات.

ئەو قوتابخانەیە لە بانگەشەکەیدا دەڵێت کە کەڵک وەرگرتن لە بەرنامەی تایبەتی ژیری دەستکردەکەیان (کە بەهۆی کەمیی زانیاری دیار نیە چۆن کار دەکات)، بەرنامەی فێرکاری بەپێی قوتابیەکان ڕێکدەخات. خاڵی جێی سەرنج ئەوەیە کە لەو قوتابخانەیە هیچ مامۆستایەک بوونی نیە و تەنیا کەسانێک وەکو یاریدەدەر و ڕاوێژکار ڕۆڵ دەگێڕن بۆ ئاگاداری لە لایەنی هەستیی منداڵەکان بۆ دروست کردنی دڵگەرمی بە خوێندن و وەڕەس نەبوون. جگە لەوە قوتابخانەکە بانگەشە دەکات کە شێوازی فێرکارییەکەیان بە شێوازی 2 کاتژمێر خوێندنی کاریگەرە؛ کە تەنیا لە 2 کاتژمێردا بە فێربوونی چالاکانە و زانیارییانە، کاریگەری چەند هێندە دەبێت لەسەر قوتابی لەچاو شێوازی ئاسایی.

هەرچی بێت هیچ توێژینەوەیەکی زانستی بوونی نیە بۆ پەسندکردنی ئەو بانگەشانە و لەو بارەوە نیگەرانی هەیە کە ژیری دەستکرد لەکاتی وانەوتنە و پێدانی زانیاری هەڵە بکات و ئەوەش لە مۆدێلە زمانییە گەورەکاندا LLM دا زۆر بەرچاوە. هەروەها ڕەنگە ژیری دەستکرد نەتوانێت وەکو پێویست یا هاوشێوەی مامۆستایەک، لە بزاوتنی لایەنی هەست و سۆزی منداڵانە و تێگەیشتن لێی، سەرکەوتوو بێت و بە زمانی منداڵانە بدوێت و وەکو پێویست لەگەڵ زەینی هەستیاری منداڵان هەڵسوکەوت بکات.

ئینجا لە کۆتایدا پرسیارەکە ئەوەیە، دەبێت بەکارهێنانی ژیری دەستکرد لە کوردستان لە چ ئاستێک بێت؟ ئایا قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان لە ئێستادا چۆن مامەڵە لەگەڵ ژیری دەستکرد دەکەن؟ ئەمانە و چەندین پرسی تر کە دەکرێت کاریان لەسەر بکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/LY72o35
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە