تێلەگرام بە کەڵک وەرگرتن لە ژیری دەستکرد ملیۆنان کەناڵ و گروپی سڕیوەتەوە

پێدەچێت دوای دەستگیر کردنی بەڕێوەبەری تێلێگرام لە فەرەنسا و گوشاری زۆرتر بۆ خاوێن کردنەوەی تێلەگرام لە ناوەڕۆکی نەشیاو، ئەو پلاتفۆرمە پێداگرتر بووە بۆ جێبەجێ کردنی یاساکان.  بەپێی خاوەنی تێلەگرام، تەنیا لەو مانگەدا زیاتر لە ملیۆنێک کەناڵ و گروپ دوای ڕاپۆرتی زیاتر لە 10 ملیۆن بەکارهێنەر، لە تێلێگرامدا بەست (بلۆک) کراون.

تێلەگرام دەڵێت لە ساڵی 2024 دا نزیکەی 15.4 ملیۆن کەناڵ و گروپیان لەبەر هەبوونی ناوەڕۆکی مەترسی دروستکەری، وەکو ساختەکاری، تێرۆریزم، پۆرنۆگرافی و هتد، بە کەڵک وەرگرتن لە ئامرازەکانی ژیری دەستکرد سڕیوەتەوە و هەوڵی زیاتر دەدەن بۆ چاودێری و پاراستنی ئەو پلاتفۆرمە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/B76ryCt
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە