ئیلۆن مەسک بەڕێوەبەری کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئیکس، پێشبینی دەکات کە ژیری دەستکرد لە داهاتوودا پێش پزیشک و پارێزەران بکەوێت. ئەو دەڵێت:
“بەمزووانە ژیری دەستکرد بە جیاوازییەکی زۆرەوە لە پزیشکان و پارێزەران دەباتەوە و لە کۆتاییدا ئێمە مرۆڤەکان لە هەموو شتێکدا [دەبەزێنێت].
ئێمە دەتوانین بوونەوەرێکی پشتیوانی بایۆلۆژی بین بۆ ژیری، چونکە ئێمە لە سیلیکۆن کەمتر هەستیارین و ڕەنگە وەکوو سەرچاوەیەک بۆ ئیرادە بمێنینەوە.”
سەرنجەکەی مەسک لە وەڵامی توێژینەویەکدا وروژێنراوە کە دەریدەخات ژیری دەستکردی GPT-4 باشتر لە پسپۆڕەکان، نەخۆشییەکان دەستنیشان دەکات. ڕاپۆڕتی نیۆیۆرک تایمز ئاماژە بەوە دەکات توێژەرانی پزیشکی لە بۆستن، لە توێژینەوەیەکی نوێدا بۆیان دەرکەوت ئەو پزیشکانەی کە کەڵکیان لە GPT-4 وەردەگرت بۆ ناسینەوەی نەخۆشی، تەنیا کەمێک باشتر بوون لەو پزیشکانەی کە کەڵکیان لێ وەنەگرتووە و ئەوەش لە کاتێکدایە کە ChatGPT بەتەنیایی باشتر لە پزیشکەکان دەرکەوتووە. بە پێی وتاری توێژینەوەکە کە لە JAMA بڵاوکراوەتەوە، چاتبۆتەکەی OpenAI لە کاتی دەستنیشان کردنی دۆخی پزیشکی بە شێوەیەکی گشتی 90٪ـی بەدەست هێنا. ئەو پزیشکانەی کە کەڵکیکان لە چاتبۆتە وەرگرت 76٪ لە نمرەیان بە دەست هێنا و ئەوانەشی بەکاریان نەهێنا 74٪ یان بەدەست هێنا.
دوای بڵاو بوونەوەی ئەو توێژینەوەیە، بەڕێوەبەری Abacus.AI ڕایگەیاند کە ژیری دەستکردی پزیشکی بە دەستڕاگەیشتن بە هەموو زانیارییەکانی تاقیگا، دەتوانێت باشتر لە پزیشکان نەخۆشییەکان بناسێتەوە و ڕێگاچارەکان پێشنیار بکات. وەکو ڕۆژانە لە هەواڵەکاندا بەرچاومان دەکەوێت، ژیری دەستکرد و بە گشتی تەکنۆلۆژیای سەردەم زیاتر و زیاتر لەگەڵ هەموو بوارەکان و لەوانەش پزیشکی تێکەڵ دەبن و بگرە لە ئێمەی مرۆڤیش باشتر دەردەکەون. جێگای ئاماژەیە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا مایکرۆسۆفت ژیری دەستکردی BiomedParseی نمایش کرد کە دەتوانێت شیکاری بۆ وێنە پزیشکیەکان بکات و نەخۆشییەکانی وەکوو شێرپەنجە دەستنیشان بکات. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ژیری دەستکردی پزیشکی مایکرۆسۆفت کرتە بکە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/LK0Vgao
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..