5 کەناڵی تێلەگرام کە تایبەتن بە پەرەپێدەران

کەناڵەکان یەکێکن لە تایبەتمەندییە هەرە باش و بە سوودەکانی ئەپی تێلەگرام، ئەمڕۆش 5 کەناڵی تایبەت بە پەرەپێدەران باس دەکەین کە پڕن لە زانیاری و فێرکاری و هەواڵ کە بە دڵنیایەوە سوودی دەبێت بۆتان.

کەناڵی LinuxGram
کەناڵێکە تایبەتە بە هەواڵەکانی سیستەمی وەگەڕخەری لینوکس و زیاتر لە 73 هەزار ئەندامی هەیە. لەوانەیە ژمارەکە لەچاو تۆڕەکانی دیکە کەم بێت، بەڵام لە تێلەگرام بە پێچەوانەوە ژمارەیەکی زۆر باشە! کەناڵەکە تایبەتە بە دواین هەواڵ و نوێکارییەکانی تایبەت بە سیستەمی لینوکس. کرتە بکە بۆ بینینی کەناڵەکە.

کەناڵی The Art of Programming
کەناڵەکە دواین هەواڵەکان دەربارەی زمانەکانی پڕۆگرامسازی بڵاو دەکاتەوە، وە هەمەڕەنگیش لە بابەتەکانیان بە دی دەکرێت، وەک بڵاو کردنەوەی فێرکاری و وێنە و ڤیدیۆ و زیاتریش. هەروەها بڵاو کردنەوەی وتار تایبەت بە زمانەکانی پرۆگرامسازی بە شێوەیەکی گشتی. ژمارەی ئەندامەکانی کەناڵە دەگاتە 51 هەزار ئەندام. کرتە بکە بۆ بینینی کەناڵەکە.

کەناڵی IT books
ئەگەر بە دوای سەرچاوە دەگەڕێیت بۆ دەست کەوتنی کتێبی تایبەت لە بوارەکانی پرۆگرامسازی و وێب و داتابەیس و سیستەمەکانی وەگەڕخەر و بابەتە پەیوەندیدارەکانی دیکە بە تەکنەلۆژیا، کەواتە ئەم کەناڵە بۆ تۆیە. کرتە بکە بۆ بینینی کەناڵەکە.

کەناڵی Front End World
نوێترین هەواڵ و گۆڕانکارییەکان دەربارەی دیزاین و داڕشتنی وێب لەم کەناڵە باسی لێوە دەکرێت، لە باسکردنی HTML بگرە تاکو دەگاتە زمانی CSS و Java Script و هاوشێوەکانی. کرتە بکە بۆ بینینی کەناڵەکە.

کەناڵی Programming Tips
کەناڵەکە کۆمەڵێک ئامۆژگاری و ڕێنمایی زۆر باش لێ بڵاو دەکرێتەوە لە بواری زمانە جیاوازەکانی پرۆگرامسازی، هەروەها سەرچاوە و کۆرسیش پێشکەش دەکات بۆ ئەوەی بەردەوام خۆت بەرەو پێش ببەیت. کرتە بکە بۆ بینینی کەناڵەکە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/cEHqZv7
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە