گووگڵ لە ماوەی ڕابردوودا ژیری دەستکردی Veo بۆ بەکارهێنەرانی Enterprise بەردەست کرد، ڕۆژی ڕابردووش وەشانی دووەمی ڕاگەیاند. گووگڵ دەڵێت وەشانی نوێی ژیری دەستکردەکە باشتر لە حاڵەتە جیاوازەکان دەگات، بە تایبەتی جووڵەی فیزیکی تەنەکان و جووڵەی مرۆڤەکان.
گووگڵ هەندێک ڤیدیۆی بڵاو کردەوە لە لایەن ژیری دەستکردەوەکەوە دروست کرابوو، کە بە شێوەیەکی زۆر باش هەموو تەن و مرۆڤەکان جووڵەیان دەکرد، بەڵام ئەو نموونانە بەس نین بۆ ئەوەی دڵنیا بین لە باشی و بێ کێشەی ژیری دەستکردەکە.
هەروەها گووگڵ وەشانی نوێی Imagen 3 ڕاگەیاند کە تایبەتە بە دروستکردنی وێنە. گووگڵ دەڵێت ژیری دەستکردەکە ئێستا باشتر توانای تێکەڵ کردنی تەنە جیاوازەکانی هەیە لە یەک وێنەدا. توانای هەیە وێنەی هەمەچەشنتر دروست بکات و زۆربەی وردەکارییەکان لە خۆ بگرێت کە پێی وتراوە.

ژیری دەستکردی Veo 2 تەنها بۆ بەکارهێنەرانی ئەمریکا بەردەستە لە ڕێگەی Google Labs، کە توانای دروستکردنی ڤیدیۆی هەیە تاکو دوو خولەک بە ڕوونی 4k. هەروەها ژیری دەستکردی Imagen 3 لە ڕێگەی Google Labs بۆ زیاتر لە 100 وڵات بەردەستە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/uPNTAxJ
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..