زیاتر لە 10٪ـی هێزی کاری کۆریای باشوور لە ڕۆبۆتەکان پێکدێت

بە پێی ڕاپۆڕتی ئاماری فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆبۆتیک، لە نوێترین توێژینەوەیدا وادەردەکەوێت کە کۆریای باشوور بۆ هەر 10 هەزار کارمەندێک 1102 ڕۆبۆتی هەیە. لە ڕاپۆڕتەکەدا کۆریای باشوور نزیکەی دوو هێندەی هەموو وڵاتانی دیکە ڕۆبۆتی هەیە و هۆکاری ڕێژەی زۆری ڕۆبۆتەکان لەو وڵاتە بۆ کەمیی ڕێژەی لەدایکبوون دەگەڕێنرێتەوە.
بە گوێرەی توێژینەوەکە، لە ماوەی 7 ساڵی ڕابردوودا ژمارەی ڕۆبۆتەکان دوو هێندە زیادیان کردووە و ئێستا لە جیهاندا بۆ هەر 10 هەزار کەس 162 ڕۆبۆت هەیە. لە کۆریای باشوور، زۆربەی ڕۆبۆتەکان لە پیشەسازییەکان، نەخۆشخانەکان و چێستخانەکان بەکاردەهێنرێن.

بەهۆی کێشەی کەمیی لەدایکبوون و گەشەی ڕێژەی دانیشتووان، کۆریای باشوور پەردەی لەسەر پلانی خۆی بۆ چارەسەری کێشەکە لادا. ئەوان 2.4 ملیار دۆلاریان بۆ وەبەرهێنان لە ڕۆبۆتیکدا لە کەرتی گشتی و تایبەت تەرخان کردووە. کۆریای باشوور تاکە وڵات نیە کە وەبەرهێنان لەسەر ڕۆبۆتەکان بکات و لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی تر سەرمایەگوزارییەکی زۆر لەسەر ڕۆبۆتەکان دەکرێت بەتایبەت لە بواری پیشەسازی و پزیشکی. وەکو لە خشتەکەدا دەردەکەوێت سەنگاپور لە پلەی دووەمی ڕیزبەندییەکەدایە و لە وڵاتی چین بە لەبەرچاوگرتنی ڕێژەی زۆری دانیشتووانی، بۆ هەر 10 هەزار کارمەند، 470 ڕۆبۆت بوونی هەیە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/QdcUL28
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە