لە ئێستادا کۆمەڵێک کۆنسوڵی دەستی هەیە کە پشتگیری لە سیستەمی ویندۆزی دەکەن، هەروەها دەتوانرێت کار بە ئەپی Xbox و Game Pass بکەن. بەڵام مایکرۆسۆفت کەی بەنیازە بێ دەنگییەکەی بشکێنێت و بێتە ناو ڕکابەرییەکە کۆنسوڵە دەستییەکان؟
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە و چەندین پرسیاری دیکە، پێگەی Bloomberg چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بەڕێوبەری بەشی گەیمینگی مایکرۆسۆفت، فیڵ سپێنسەر ئەنجامدا.
سپێنسەر ڕایگەیاند کار لەسەر چەند نموونەیەکی سەرەتایی دەکەن، بەڵام کاتی بڵاو کردنەوەی ئامێرەکە زۆر دوورە لە ئێستاوە.
سپێنسەر لە بەشێکی دیکەی قسەکانی ئاماژەی بەوەکرد لە ئێستادا سەرقاڵی باشترکردنی ئەپی Xbox بۆ کۆنسوڵە دەستییەکان. هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند تیمەکەی حەز بە دروستکردنی بەرهەمی ڕەقەکاڵە دەکەن و دەتوانن داهێنان بکەن، بەڵام لە ئێستادا سەرنجییان لەسەر نییە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/nMEj3bJ
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..