دەنگۆکان باس لەوە ئەپڵ کار لەسەر ئامێرێکی Smart Home دەکات. مارک گێرمن، ڕۆژنامەنووسی پێگەی بلومبێرگ، ڕایگەیاند کۆمپانیاکە کار لەسەر ڕوونمایەک دەکات کە بە دیوارەوە هەڵدەواسرێت بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئامێرەکان و لەگەڵ یاریدەدەری سیریش کار دەکات.
ئامێرەکە لە شێوەی ئایپادە و قەبارەی 6 ئینج دەبێت، هەروەها کامێرا و بڵندگۆ لە خۆ دەگرێت و پەیوەستی ئینتەرنێتیش دەکرێت. لە دوای سێ ساڵ لە پەرەپێدانی ئامێرەکە، چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی سێی ساڵی داهاتوو نمایش بکرێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/ZKdkzq7
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..