مۆبایلی Redmi K80 Pro بە چیپسێتی SD 8 Elite و پاتری 6,000 مللی ئەمپێری نمایش کرا

مۆبایلی Redmi K80 Pro نمایش کرا، هەروەها یەکێکە لە هەرزانترین مۆبایلەکان کە چیپسێتی Snapdragon 8 Elite لەسەر جێگیر کراوە. جۆرێکی تایبەتی مۆبایلەکەش بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای Lamborghini نمایش کرا.
Redmi K80 Pro arrives with SD 8 Elite, 6,000mAh battery and an IP68 ratingڕوونماکەی لە جۆری OLED و قەبارەی 6.67 ئینج و ڕوونی +QHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و پشتگیری لە +HDR 10 دەکات. ڕووناکی دەگاتە 3,200 نیت. هەستەوەری پەنجەمۆری لە ژێر ڕوونمایە لە جۆری Ultrasonic و بڕوانامەی IP68 هەیە بۆ دژە خۆڵ و تۆز و ئاو.
Redmi K80 Pro arrives with SD 8 Elite, 6,000mAh battery and an IP68 ratingکامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیسکڵە بە هەستەوەری OmniVision OVX8000 و پشتگیری لە دژە لەرزین (OIS) دەکات، کامێرای گۆشەفراوانی 32 مێگاپیسکڵیش لە خۆ دەگرێت، کامێرای تێلەفۆتۆ توانای نزیککردنەوەی 5 هێندەی جۆری ئۆپتیکاڵی بە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ لەگەڵ کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 20 مێگاپیکسڵ لە خۆ دەگرێت.
Redmi K80 Pro colorwaysپاترییەکەی قەبارەی 6,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 120 وات وایەر و 50 واتی بێ تەل. نرخی مۆبایلەکە مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 12 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت 510 دۆلارە و نرخی بۆ بیرگەی 12 گێگابایت و بیرگەی 512 گێگابایت 550 دۆلارە، نرخی جۆرە تایبەتەکەی کە بەهاوبەشی لەگەڵ Lamborghini بەرهەم هێنراوە بریتییە لە 690 دۆلار بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/6sp4cPm
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە