نێنتێندۆ تا ئێستا وەشانی نوێی کۆنسوڵی Switch نمایش نەکردووە، بەڵام ڕایگەیاند کە پشتگیری لە هەموو یارییەکانی Switch و خزمەت گوزارییەکانی Nintendo Switch Online دەکات. هەواڵەکە لە کاتی کۆنگرەی ساڵانەی سیاسەتی کۆمپانیاکە ڕاگەیەندرا.
هەروەها 4.72 ملیۆن یەکە لە کۆنسوڵەکە لە سێ مانگی ڕابردوو فرۆشراوە، کە ئەمە بە ڕێژەی %31 کەمترە بەروارد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، بەڵام ژمارەیەکی زۆر باشە بەروارد بەو کۆنسوڵانەی 8 ساڵە بڵاو کراونەتەوە.
کۆی فرۆشی کۆنسوڵەکەش گەیشتووەتە 146 ملیۆن یەکە و کۆی فرۆشی نەرمەواڵە لەسەر سەکۆکە گەیشتووەتە 1.3 ملیار تا کۆتایی مانگی نۆ. هەروەها ژمارەی بەشداربووانی خزمەت گوزارییەکانی کۆنسوڵەکە دابەزینی بۆخۆوە بینیوە، ئێستا 34 ملیۆن بەشداربوون.
کۆنسوڵەکە 100 ملیۆن گەیمەری چالاکی ساڵانەی هەیە، هەروەها چاوەڕوان دەکرێت نەوەی نوێی کۆنسوڵی Switch تا مانگی سێی ساڵی داهاتوو نمایش بکرێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/B7syaTG
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..