مۆبایلە چەماوەکەی هواوەی بە سیستەمی HarmonyOS Next و ڕوونمای گەورەتر نمایش کرا

ڕۆژی ڕابردوو هواوەی لەگەڵ نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی Huawei Mate 70، نەوەی نوێی مۆبایلە چەماوەکەشی نمایش کرد. Huawei Mate X6 ئێستا ئەستوورییەکەی کەمترە لە 5 ملم کاتێک دەکرێتەوە، هەروەها کامێراکەی باشترە و ڕوونماکەشی گەورەترە بەروارد بە نەوەی پێشووتر.

Huawei Mate X6 arrives with an extremely thin bodyوەکو چەند جارەی ڕابردوو، هواوەی باسی لەو چیپسێتە نەکرد کە لە مۆبایلەکە بەکارهاتووە، بەڵام پێگەی GSM Arena پێشبینی دەکەن کە Kirin 9100 بێت. ڕوونماکەی قەبارەی 7.93 ئینجە کاتێک دەکرێتەوە، پانێڵی لە جۆری LTPO و ڕوونی 2,440*2,240 پیکسڵە و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و ڕووناکی تاکو 1,800 نیت.
Huawei Mate X6 arrives with an extremely thin bodyڕوونما بچووکەکەی قەبارەی 6.45 ئینجە و لە جۆری OLED بە پانێڵی LTPO و ڕوونی 1080p و ڕووناکی دەگاتە 2,500 نیت. کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیکسڵە و تێلەفۆتۆ ڕوونی 48 مێگاپیسکڵە و توانای 4 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە، هەروەها کامێرای گۆشە فراوان 40 مێگاپیکسڵ لە خۆ دەگرێت لەگەڵ هەستەوەرێکی سێ دووری.

ئەستووری مۆبایلەکە 4.3 ملم لە کاتی کردنەوەی. قەبارەی پاترییەکەی بۆ ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 5,110 مللی ئەمپێر/کاتژمێری و بۆ ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 5,200 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 66 وایەر و 50 واتی بێ تەل. بڕوانامەی IPX8 لە خۆ دەگرێت بۆ دژە ئاو.

Huawei Mate X6 arrives with an extremely thin bodyنرخی مۆبایلەکە لە 1,800 دۆلارەوە دەست پێ دەکات بۆ ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت و نرخی 1,935 دۆلارە بۆ ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 512 گێگابایت. هواوەی تاکو ئێستا هیچی لە بارەی بەردەست بوونی مۆبایلەکە لە بازاڕەکانی جیهان باس نەکردووە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/aLGeR0r
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە