ئەپڵ وەشانی نوێی Final Cut Pro بۆ ماک و ئایپاد ڕاگەیاند

ئەپڵ وەشانی 11ـەیەمینی ئەپی Final Cut Pro بە تایبەتمەندی ژیری دەستکرد، masking tool، نووسینی کاپشن بە شێوەی خۆکارانە (Automatic) و ئیدیت کردنی Spatial Video ڕاگەیاند.

تایبەتمەندی Magnetic Mask ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدات تەن یان مرۆڤەکان لە پاش بنەمان جیا بکاتەوە بە بێ ئەوەی پێویستی Green Screen بکات.
هەروەها تایبەتمەندی Transcribe to Caption قسەکان بە نووسین دەنووسێتەوە.
ئێستا بەکارهێنەران دەتوانن دەستکاری Spatial video بکەن کە بە ئایفۆن 15 پرۆ و زنجیرە ئایفۆن 16 کامێرای Canon R7 تۆمار دەکرێن. وەک، دەستکاری کردنی ڕەنگ و قووڵی ڤیدیۆکان، یان زیاد کردنی effect.

وەشانە نوێیەکە لەسەر وەشانی macOS Sonoma سەرووتر بۆ ماک کار دەکات، بەڵام هەندێ لە تایبەتمەندییەکان تایبەتن بە چیسپێتەکانی زنجیرەی Apple M. هەروەها وەشانی نوێی ئەپەکەی بۆ بەکارهێنەرانی ئایپادیش بەردەست خست، کە پێوست بە چیپسێتی Apple M1 و سەرووتر یان Apple A17 Pro و iPad 17.6 و سەرووتر دەکات بۆ کار پێکردنی.
تایبەتمەندییە نوێیەکانی ئایپاد بریتیین لە باشترکردنی ڕووناکی و ڕەنگ، Color Balance و Contrast. هەروەها بەکارهێنانی هەردوو پەنجە بۆ بچووکردنەوەی timeline. جگە لەوانەش، دەتوانن بە پێنووسی زیرەک ئەنیمەیشن بۆ ڤیدیۆکان زیاد بکەن بە پێنووسی زیرەک. هەروەها timeline ئێستا پشتگیری لە ڤیدیۆی 90، 100 و 120 وێنە لە چرکەیەکدا دەکەن.

 

Final Cut Pro 11 بە نرخی 299 دۆلار بەردەستە بۆ کڕین، هەروەها بەکارهێنەرانی نوێ دەتوانن 90 ڕۆژ ئەپەکە بە خۆرایی تاقی بکەنەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Al1eToV
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە